باشترین ڕاهێنەری ساڵی ٢٠١٦ کێ یە؟

0

بەغدا – یەلڵا

یەکێتی تۆپی پێی نێودەوڵەتی لیستی کۆتایی باشترین سێ راهێنەری  ساڵی  ٢٠١٦ ی ڕاگەیاند،  سەرەتا لیستەکە لە ١٠ ڕاهێنەر پێکهاتبوو و دواتر یەکێتی تۆپی پێ ناوەکانی  بۆ تەنها ٣ ڕاهێنەری کەم کردەوە.

ڕاهێنەری ئیتاڵی کڵاودیۆ ڕانبێری کە توانی لە ماوەی ١٣٠ ساڵ لە مێژووی یانەی لیستەرسیتی ئینگلیزی  بۆ یەکەمجار یانەکە بگەیەنێتە نازناوی خولی نایاب.

ڕاهێنەری دووەمیش فرناندۆ سانتۆسی پورتوگالی یە کە توانی بۆ یەکەمجار هەڵبژاردەی وڵاتەکەی بگەیەنێتە نازناوی جامی ئەوڕوپا وڕاهێنەری سێیەمیش زێنەدین زێدانی فەڕەنسییە کە لە یەکەم ئەزموونی وەکو راهێنەر توانی یانەی ڕیال مەدریدی ئیسپانی بگەیەنێتە نازناوی خولی پاڵەوانانی ئەوڕوپا.

ئەوانەی کە لە لیستەکەش دەرچوون هەریەک لە : راهێنەری یانەی ئەتلەتیکۆ مەدریدی ئیسپانی ” دیگۆ سیمیونی” ئەرجەنتینی  لەگەڵ ڕاهێنەری توتنهامی ئینگلیزی “ماوریسیۆ بۆکیتینۆ”  و ڕاهێنەری بایرن میونخی ئەلمانی ” بیب گواردیولا” ی ئیسپانی و راهێنەری بەرشلۆنە ” لویس ئەمریکۆ” و ڕاهێنەری لیڤەرپوول ” یورگن کلۆب” ی ئەلمانی و لەگەڵ هەریەک لە کریس کوڵمانی ویلزی و دیدیییە دیشامبی فەڕەنسی.

وا بڕیارە یەکێتی تۆپی پێی ئەوڕوپی لە نۆی کانوونی دووەمی ساڵی داهاتوو واتە لە مانگی یەکدا لە ئاهەنگێک لە زیوریخ ناوی براوەکە ڕابگەیەنێت.

بابه‌تی تر بابه‌تی هاوشێوه‌

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Comment moderation is enabled. Your comment may take some time to appear.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!