تۆپی ئاڵتوونی: ئایا بۆ كێ ده‌بێ؟

0

Ballon d’orتۆپی ئاڵتوونی….

هەموو ساڵێک لە دەسپێکی ساڵی نوێ لە ١١ی مانگی یەک یەکیتی تۆپی پێی جیهان بە هاوکاری ڕۆژنامەی فرانس فووتبۆڵ پاڵیوراوانی ساڵ بۆ باشترین یاریزانی جیهان دیاری دەکات کە ٢3 یاریزان دەبێت و دوایی کۆکردنوەی دەنگەکان بۆ ٣ یاریزنی پاڵێوراو کەمدەکرێتەوە لە پلەکانی یەکام و دووەم و سێیەم دادەنرێن وەکوو باشترین یاریزانەکانی جیهان. ئەم خەڵاتە دەدرێتە باشترین یاریزانی ساڵ کە یەکەم جار ئەو خەڵاتە کە فەرمی نابوو درا یاریزان (گابریێڵ هانۆت)ی یاریزانی هەڵبژاردەی فەرەنسا لە ساڵی  ١٩٥٦.ئەم خەڵاتە لە لایەن فرانس فووتبۆڵەوە داهێنراوە کە بەخۆی باشترین یاریزانی هەڵدەبژارد  بەڵام ئێستا لەلایەن ڕۆژنامە نووسانی تایبەتیەوە دەنگی بۆ دەدرێ کە ژمارەیان ٩٦ ڕۆژنامە نووس بوون، ئەو خەڵاتە پێشتر تەنیا دەدرایە یاریزانەکانی ئەرووپا بەڵام لە ساڵی ١٩٩٥ گۆرانکاری بەسەرداهات و دەدرا ئە یاریزانانەی لە یانە ئەرووپیەکان یاریان دەکرد ئەو کاتە جۆرج وییا یەکەم یاریزان کە لەکیشوەری ئەرووپی نەبووئە خەڵاتەی پێ بەخشرا  لە ساڵی ١٩٩٥.  لە ساڵی ٢٠٠٧ دووبارە ئە خەڵاتە گۆرانکاری بەسەرداهات بەشێوەیەک دەدرا یاریزانانی کیشوەرەکانی تر.لە ساڵی ٢٠١٠ ئەو یاسایە راگیرا کەتەنیا ڕۆژنامەی فرانسفووتبۆڵ یاریزانەکانی هەلدەبژارد رێکەوتن لەسەر ئەوە ڵەگەڵ یەکێتی تۆپی پێی جیهان یەک بگرن و خەڵاتەکە ناونرا (خەڵاتی فیفا بۆ باشترین یاریزانی جیهان).

لیستی ئەیاریزانانەی کەبراوەی زۆرترین خەڵاتی باڵۆن دۆرن لە مێژووی تۆپی پێ دا:
١.لیۆنێل مێسی، ئەرجەنتین ٤ جار (٢٠٠٩/ ٢٠١٠/ ٢٠١١/ ٢٠١٢).
٢.کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ، پورتوگال ٣ جار(٢٠٠٨/ ٢٠١٢/ ٢٠١٣).
٣.یۆهان کرۆیف، هۆڵەندا ٣ جار (١٩٧٢/ ١٩٧٣/ ١٩٧٤).
٤.میشێل پلاتینی، فەرەنسا ٣ جار (١٩٨٣/ ١٩٨٤/ ١٩٨٥).
٥.ماڕکۆ ڤان باستن، هۆڵەندا ٣ جار (١٩٨٨/ ١٩٨٩/ ١٩٩٢).
٦.ئەلفرێدۆدێ ستێفانۆ، ئەرجەنتین ٢ جار (١٩٥٧/ ١٩٥٩).
٧.فرانزپیکنپاوەر، ئەڵمانیا ٢جار (١٩٧٢/ ١٩٧٦).
٨.کیڤن کیگن، ئینگڵتەرە ٢ جار (١٩٧٨/ ١٩٧٩).
٩.کارڵ هاینز، ئەڵمانیا ٢ جار (١٩٨٠/١٩٨١).
١٠. ڕۆناڵدۆ دیلیما، بەڕازیل ٢ جار (١٩٩٧/ ٢٠٠٢).

قد يعجبك ايضا المزيد عن المؤلف

Loading Facebook Comments ...

اترك رد

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!