وته‌یه‌كى به‌ناوبانگ هه‌یه‌ ده‌ڵێ: باشترین ده‌ستكه‌وته‌كان له‌ شتی بچووكه‌وه‌ دێن، له‌ شارۆچكه‌ى قه‌ره‌قۆشی بچووكی سه‌ر به‌ پارێزگاى نه‌ینه‌وا، یانه‌ى تۆپی باله‌ى كچان دوو ساڵه‌ له‌سه‌ر یه‌ك ده‌بنه‌ پاڵه‌وان له‌سه‌ر ئاستی عێراق، سه‌رباری ئه‌وه‌ى به‌هۆى داعشه‌وه‌ له‌ شارۆچكه‌كه‌ى خۆیان هه‌لآتوون. ئێمه‌ له‌ شارۆچكه‌ى عه‌نكاوا له‌شاری هه‌وڵێر ئه‌وانمان بینی، ئه‌وه‌ چیرۆكه‌كه‌یانه‌.