٥ وانە کە لە یەکەم یاری زێدانەوە وەکو ڕاهێنەری مەدرید فێری بووین

0

زێدان یەکەم یاری ئەنجامدا وەکو ڕاهێنەری فەرمی یانەی ڕیاڵ مەدرید لەگەڵ یانەی دێبۆرتیفۆ لاکارۆنیادا کە بە بردنەوەی ڕیاڵ کۆتایی هات و٥ خاڵیان بەدەست هێنا.کەشەکە زۆر گونجاو بوو بۆ یاریزانانی ڕیاڵ و توانییان ستایش بۆ ڕاهێنەرەکەیان (زەینەدین زێدان ) بهێنن لە پاش کۆتایی هاتنی یارییە. هەر بۆیە دەمانەوێت باسی ٥ وانە بکەین کە لە یەکەم یاری زێدان فێربووین وەکو ڕاهێنەری ڕیاڵ مەدرید

١.پیکهاتەی بنەڕەتیی

ڕۆدریگێز هێواش هێواش پێگەی خۆی لەدەست دەدات لە نێوان یاریزانە بنەڕەتییەکانیدا و تەنها یەک هۆکار هەیە.. ئیسکۆ.

 لە ئیستادا ئیسکۆ لە لای هەواداران و سەرۆکی یانە زۆر پەسەندە و دانیشتنی لە ڕیزی یەدەکەکداندا لە یەکشەمەی ڕابردوودا یەکێک وایکرد بێنتێز دەست لەکار بکێشێتەوە.

شێوازی زێدان لە کاتی یارییەکەدا

ڕاهێنەرە فەڕەنسییەکە بە شێوەیەکی زۆر جوان و ڕیکپۆش دەرکەوت لە یارییەکەدا کە قاتێکی شین و پێڵاوێکی قاوەیی لەبەردابوو. هەروەها کاردانەوەی لە میانیی یارییەکەدا بە شیوەیەکی زۆر هێمن دەردەکەوت و هیچ جوڵەیەکی نەبوو جگە لە جوڵاندنی لێوەکانی لە کاتی گۆڵەکاندا.

٣.سستی هێڵی بەرگری

ڕیاڵ دەناڵینێت بە هۆی سستی هێڵی بەرگرییەوە، ئەمەش شتیێکی نوێ نییە. لە یاریی کلاسیکۆدا کە ڕیاڵ چوار گۆڵی لێکرا تەنها بە هۆی لاوازیی هێڵی بەرگرییەوە بوو. پێویستە زێدان بە زووترین کات چارەسەری ئەم کێشەیە بکات پێش ڕوو بە ڕوو بوونەوە سەختەکان و دۆڕانیان لە خولی پاڵەوانێتییەکاندا.

٤. بیل بەردەوامە لە درەوشانەوە، بەڵام لە کوێدا یاری دەکات؟

بێل باشترین وەرزی یاریکردنی بەسەر برد لەو کاتەوەی هاتە نێو ڕیزەکانی یانەی ڕیاڵ مەدرید، بەڵگە بۆ ئەوەش ژمارەی گۆڵەکانی لە مێسی و کریزمان زیاترە لە لالیگادا. ئەم ژمارانەش ئاماژەیە بۆ بەرەو پێشچونی ئەم یاریزانە لە پێگەی هێرشبەریدا لە سەردەمی بێنتێز. بەڵام بەم شێوەیە دەمێنێتەوە لەگەڵ زێداندا؟

٥. نوسینەوەی هەڵەکان

زێدان بە شێوەیە سیاسییانە کار لەگەڵ هەڵەکانی بێنتێزدا دەکات و هەوڵ دەدات دڵی یاریزانان بە لای خۆیدا ڕابکێشێت ئەمەش بە کارێکی زیرەکانە دادەنرێت و هەروەها هێنانی خێسی بۆ ناو یاری یەکێکیترە لە دەسکەوتە باشەکان.

بابه‌تی تر بابه‌تی هاوشێوه‌

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!