هەواڵی دەرکردنی ڕاهێنەری پورتوگالی “خۆسێ مۆرینیۆ” هەوادارانی  یاری تۆپی پێی سەرسام نەکرد، کاتێک یانەی چێڵسی دەیناڵاند بەدەست خراپی ئاستی یانەکەیانەوە و ڕووبەڕووی شکست بوونەوە لە بەرامبەر یانە گەورە و بچوکەکاندا. پاش شکستهێنانیان بەرامبەر یانەی “لێستەر ستی” ، خاوەنی یانەی چێڵسی “ڕۆمان ئیبراهیمۆڤیچ”  بڕیاریدا ڕاهێنەری یانەکە دەربکات…

گۆڕانی وەرزی یاریزانان لە ڕێیەو مۆرینیۆ هەوادارێکی زۆری هەیە لە جیهانی تۆپی پێدا و گومانی تێدا نییە زۆربەی یانەکان هەوڵ دەدەن بەدەستی بهێنن.

١- مانشستەر یۆنایتید: ڕاهێنەری یانەی مانشستەر یۆنایتید لویس ڤان خاڵ، بەڵێنی داوە بە بردنەوەی یانەکەی لە بردنەوەی خولی دووەمدا و پێدەچێت ڕاهێنەرە هۆڵەندییەکە نەتوانێت بەڵێنەکەی بباتە سەر. هەواڵەکان دەڵێن ڕەنگە مانشتەر یۆنایتد ڤان خاڵ دەربکات و خۆسێ بهێنێتە جێگای.

٢- ڕیاڵ مەدرید: هاندەرانی یانەیی ڕیاڵ مەدرید دابەش بوون لە نێوان دوو بەشدا هەندێکیان دەیانەوێت مۆرینیۆ بگەڕێتەوە بۆ یانەی مەلەکی و هەندێکیان نا. بەهۆی بوونی کێشە لە نێوان “ڕافائێل بێنتێز” و یاریزانەکان، میرنجی هەمیشە لەگەڕاندایە بۆ دۆزینەوەی راهێنەرێکی باشتر، لەوانەیە “خۆسێ” چارەسەربێت…دوبارە.

٣ مانشستەر ستی: جەمسەرەکەیتری شاری مانشستەر هەتا ئێستا نەیتوانیوە ڕوو بە ڕووی بەهێزەکانی ئەوروپا ببێتەوە بە تایبەتی لە خولی براوەکان لەگەڵ ئەو بودجە زۆرە و یاریزانەکانی. دەستەی بەڕێوەبەرانی یانەکە لە گەڕاندان بە دوای راهێنەرێکی بە ئەزموونی ئەوروپی. “بیب گواردیۆلا” یانەی مان ستی هەڵبژاردووە لە پاش راگەیاندنی بەجێهێشتنی یانەی بایرن میونخ لە کۆتایی ئەم وەرزەدا. بەڵام لە دۆخێکدا ئەگەر نەهات، ئەوا ڕەنگە مۆرینیۆ  بهێنن.