دەتەوێت بزانیت بەناوبانگ و دەوڵەمەندەکانی جیهان چۆن دەژین؟ ئەمڕۆ ڕۆژی خۆتە چونکە کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ دەرگای کۆشکەکەی کردەوە بۆ ئەوەی گەشتێک بە هەوادارانی بکات بە نێو ماڵەکەیدا وەکو دیاری سەری ساڵی نوێی

لە سەرەتای گەشتەکەیدا ڕۆناڵدۆ دەستەی کامێرامانەکانی بردە نێو ماڵەکەی و پاشان بۆ ژوری نوستنەکەی و گوتی ” نیوەی ڕۆژەکەم لەم ژورەدا بەسەر دەبەم بۆ پشو وەرگرتن. پشوو وەرگرتن زۆر گرنگە بۆ من چونکە وزەم پێدەبەخشێت بۆ یاریکردن هەر بۆیە چەند دەتوانم پشوو دەدەم”.

پاشان ڕۆناڵدۆ بردنی بۆ چێشتخانەکەی و نهێنی جوانی شێوازی دروستکردنەکەی گەڕاندەوە بۆچێشتلێنەرە تایبەتە بەتواناکەی . سوپاس ڕۆناڵدۆ زانینی ئەمە دڵخۆشی کردین.

لە کۆتایدا، ڕۆناڵدۆ کۆتایی بە گەشتەکەمان هێنا بە پیشاندانی مەلەوانگە گەورەکەی و جوانکارییەکانی بۆ سەری ساڵی نوێ.

ئەوەی گرنگە بگوترێ، کۆشکەکەی ڕۆناڵدۆ لە شاری مەدریدە و نرخەکەی ٥.٤ ملیۆن یۆرۆیە.

مصدر الفيديو:Unscriptd