کورتکراوەى هەفتانەى خولی ئینگلیزی و خولی ئیسپانی

0

هاندەری ساندەرلاند لە ئۆفێسی یەڵڵا دڵخۆشە بەبردنەوەى یانەکەى و راهێنەری نوێی ڤاڵانسیاش توانى لەکۆتاییدا سەرکەوت لەگەڵ یانەکە تۆمار بکات

لە ئیسپانیا، ڤاڵانسیا لە کۆتاییدا لەژێر راهێنانى گاری ناڤیل بردیەوە و بەسەر یانەى ئیسپانیۆل سەرکەوتنى بەدەست هێنا. بردنەوەى ریال مەدریدیش ٤-٢ لەیانەى ئەلتەتیکۆ بیلباو ریال مەدریدی لە پلەى سێیەمى مایەوە و، یانەى ڤیاریالیش توانى شوێنی خۆى لە پلەى چوارەم قایم بکات بە بردنەوەى لە یانەى مەلەگە.

دیپۆرتیڤۆ لاکۆرۆنیایش لەگەڵ یانەى ریال بیتیس یەکسان بوون. یانەى بەرشەلۆنەش توانى شوێنێ خۆى لە پلەى یەکەم قایم بکات و بەهێواشی بەرەو بردنەوەى خولەکە بچێت ئەویش بە بردنەوەى ٦-١ لە یاریگاى کامپنۆ لەیانەى سیلتاڤیگۆ. بەمەش بەرشەلۆنە بە سێ خال لە پێش ئەتلەتیکۆ مەدریدەوەیە کە توانى لەکۆى هەشت یاری کۆتایی شەشیان بباتەوە، ئەتلەتیکۆ لە یاری کۆتایی بە گۆلێکی بێ بەرامبەر لەیانەى گرافیتی بردەوە. ئیباریش بەردەوامە لە ئەنجامە باشەکانى و توانى بە دوو گۆڵی بێ بەرامبەر لەیانەى لیڤانتی کە لە کۆتایی ریزبەندی خولی ئیسپانی دێت بباتەوە. هەریەک لە یانەىکانى لاس پالماس و یانەى گرانادایش بە هەردوو یانەى سیڤیلیا و یانەى ریال سۆسیدادیان دۆڕاند.

شەرکردن بۆ نازناوى خولی ئینگلیزیش دووبارە گەرمبوویەوە دواى ئەوەى یانەى ئارسنال لە کۆتاییەکانى یاری ئەم هەفتەیە بردنەوە بەدەست هێنا کە ئەمەش دلخۆشیەکى زۆری لەلایەن هەندەرەکەى ئەرسناڵ لە ئۆفێسی یەڵڵا بەدواى خۆیدا هێنا وراهێناری یانەکە ئەرسن وینگەریشی دڵخۆشکرد، “زۆر ئێمە زۆر قورس بوو چونکە لە نیوەى یەکەمى یاریەکە لەبەرامبەر یانەى لیستەر لەدواوەبووین”. تۆتینگهامیش توانی لە کۆتاییەکانى یاریەکە بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە یانەى مانچیستەر سیتی بباتەوە. هەردوو یانە لەندەنیەکە ئێستا بە دوو خۆڵ لە دواوەى یەکەمى خولەکە یانەى لیستەر سیتیەوەن. لە یاری کۆتایی ئەم گەڕەى خولی ئینگلیزیش، رۆژی یەکشەممە یانەى ئەستۆن ڤێلا لە یاریگاى خۆی لەلایەن لیڤەرپوولەوە گۆڵ باران کرا و بە شەش گۆڵی بێ بەرامبەر دۆراندی. هاندەرەکەى لیڤەرپوول لە ئۆفێسی یەڵڵا وتی “دەبینی؟ دەبێت گۆڵ تۆمار بکەى بۆ ئەوەى ببەیەوە”.

یاریەکانى رۆژی شەممەى خولی ئینگلیزی زیاتر لەلایەن یانەکانەوە هەوڵ درا بۆ ئەوەى نەکەونە دوایی ریزبەندیەکە. سەرنجراکێشترین یاری ئەم رۆژە لە یاریگاى لایت بوو کاتێک یانەى ساندەرلاند لەیانەى مانچیستەر یونایتدی بردەوە. هەروەک هاندەرانى یانەى ساندەرلاند لەنێویشیاندا هاندەری یانەکە لەئۆفێسی یەڵڵا دڵخۆشبون بە دۆراندنى نیوکاسڵ ٥-١ بەرامبەر بە یانەى چیڵسی.

یانەى نۆرویچیش سەرکەوتوو نەبوو لە قۆستنەوەى ئەوەى کە بە دوو گۆڵ لەپێش وێست هامەوە بوو، دواى ئەوەى لە ١٥ خولەکی کۆتایی یاریەکە وێست هام توانى دوو گۆڵ تۆمار بکات و یاریەکە بە یەکسانبوون کۆتایی پێ بهێنێت. یانەى سوانسیاش لە گۆڵێکی بێ بەرامبەر بەیانەى ساوسماتۆن دۆڕا و یانەى وێست برۆمیش بە گۆڵێکی بێ بەرامبەر لەیانەى ئێڤەرتۆنی بردەوە. ئەنجامە باشەکانى یانەى وەتفۆردیش بەرداوامن دواى ئەوەى ٢-١ لەیانەى کریستال پاڵاسی بردەوە، بەڵام یانەى بۆرنی ساوس کە ئەمساڵ هاتۆتە خولی پلە نایاب ئەگەری ئەوەى هەیە بکەونە دوایی ریزبەندی دواى ئەوەى ٣-١ بە یانەى ستۆکیان دۆراند.

قد يعجبك ايضا المزيد عن المؤلف

Loading Facebook Comments ...

اترك رد

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!