گرنگترین یارییەکانی هەفتە: ئەرسناڵ لە پێشەنگی ئینگلتەرا دەمێنێتەوە و بەرشلۆنەش لە تەنگوچەلەمەدایە

0

گرنگترین یارییەکانی هەفتە: ئەرسناڵ لە پێشەنگی ئینگلتەرا دەمێنێتەوە و بەرشلۆنەش لە تەنگوچەلەمەدایە 

یانەی ئەرسناڵ توانی پێشەنگی ئینگلتەرا بە توندی بگرێت بە گۆڵێکی کۆسیلینی، بەوەش دوو خاڵ لە پێش یانەی لیستەر ستییە لە خولی ئینگلتەرا. یاری نێوان لیستەر و بۆرنموس بە یەکسان کۆتایی هات ئەگەرچی یانەی بۆرنموس یاریزانێکی دەرکرا و ئەستێرەی یانەکە (ریاز محرز) گۆڵێکی پەنارتی لەدەستچوو و لەگەڵ ئەرسناڵ یەکسانبوو لە خاڵەکاندا. هەرچى یانەی مانچستەر سیتیییە، توانی جیاوازییەکانی لەگەڵ لیستەر بۆ یەک خاڵ کەم بکاتەوە دوای ئەوەی توانی سەر بکەوێت بەسەر یانەی واتفۆرد بەهۆی گۆڵەکانی (یایا توری) و (ئەگوێرۆ) بە ٢-١. هەروەها یانەی مانچستەر یونایتد بە گۆڵەکانی (رۆنی) و (مارتیال) توانی بەسەر سوانزێ سەر بکەوێت. بەوەش یانەکە سەرکەوت بۆ پلەی پێنچی خولەکە کە بە دوو خاڵ لە دوای یانەی تۆتنهام هۆتسپێر کەوتووە کە رۆژی یەکشەممە بەرامبەر بە ئێڤرتۆن یاری دەکات. بەڵام یانەی ئێستۆن ڤیلا جارێکی دیکە تووشی دۆڕاندن هات و بە ساندرلاند دۆڕا و توانیویەتی تەنها ٨ خاڵ کۆبکاتەوە لە کۆی ٢٠ یارییەکە .

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

لە لایەکی ترەوە، بەرشلۆنە نەیتوانی لە یانەی ئیسپانیۆل بباتەوە لە دێربی کاتەلۆنیا کە یارییەکە بەبێ گۆڵ کۆتایی هات. مێسی زۆر نزیک بوو لە تۆمارکردنی گۆڵێکی ئازاد بەڵام لە دەستی چوو. بەم شێوەیە بەرشلۆنە دوو خاڵی گرنگی لەدەستچوو و دەرفەتێکی دا بە ئەتلەتیکۆ مەدرید کە بۆ یەکەمجار لەم وەرزە بە دوو خاڵ پێش بەرشە بکەوێت و پێنج خاڵیش پێش ریال مەدرید دوای بردنەوەی لە یاری بەرامبەر بە لیڤانتی، ئەگەرچی بەرشە یارییەکی دواخراوە. هەروەها یانەی ریاڵ مەدرید لە بەرامبەر ڤاڵێنسیا یاری دەکات لە خولی ١٨ـی یارییەکانی لالیگا. لەم یارییەدا (رافا بێنیتیز) دەگەڕێتەوە کە بەلای هاندەرانی ڤاڵێنسیا پاڵەوانێکی گەورەیە و پشتیوانی هەموو جەماوەری یانەکەی هەیە لە یارییەکەی یاریگای ئەلمیستایا. هەروەها جەماوەرەکە لافیتەیەکی گەورەی ٦٠ مەتری بەرز دەکەنەوە کە لەسەری نووسراوە ((هەمیشە سوپاسگوزارین)) لەگەڵ وێنەی دوو جامی خولەکانی ئیسپانیا و جامی یەکێتی ئەوروپا کە بێنیتیز لە ساڵی ٢٠٠١ و ٢٠٠٤ لەگەڵ ڤاڵێنسیا بردییەوە. هاوکات ئەمە یارییەکی پڕکێشمە کێشم  دەبێت بۆ (گاری نیڤیل) کە دەیەوێت یەکەم بردنەوەی ئەمساڵی خولەکە تۆمار بکات.

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

بابه‌تی تر بابه‌تی هاوشێوه‌

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!