دوای پشوویەکی کورتخایان بەهۆی یارییەکانی خولی سیانزەی جامی یەکێتی ئینگلیزی، شەوی سێشەممە جارێکی دیکە یارییەکانی پریمەرلیگ گەڕانەوە سەر شاشەی تەلەفزیۆنەکان. یانەی ئەرسناڵی پێشەنگی خولەکە پێشوازی کرد لە یانەی لیڤەرپول بەڵام بە ئەنجامی یەکسان ٣-٣ یارییەکە کۆتایی پێهات کە لە گەرمترین یارییەکانی ئەم هەفتەیە بوو. هاندەرێکی توڕە و نیگەرانی یانەی ئەرسناڵ لە نێو رۆژنامەواناندا گوتی: “ئەرسناڵ هەمیشە ئەوە دەکات. بەرامبەر بە یانەکەی بەرامبەری لە دوا خولەکی یارییەکە دەشکێن. ” لەو یارییە توندەدا هەردوو یانەکە توانیان هەریەک دوو گۆڵ لە نیوەی یەکەمی یارییەکە تۆماربکەن. لە بەشی دووەمی یارییەکەدا ئەرسناڵ فشاری زۆری هێناو و بەهۆی گۆڵێکی یاریزانی فەرەنسی (ئۆلیڤەر جیرۆ) توانییان گۆڵی سێیەم بکەن بەر لەوەی یانەی لیڤەرپوڵ گۆڵی بەرامبەر بکاتەوە. “یەکسانبوونمان لە دوا خولەکدا دڵخۆشم ناکات لەبەر ئەوەی دەمانتوانی بیبەینەوە و هەموو خاڵەکان بەدەست بهێنین، بەڵام تەنها خاڵێکی هەتیوانەمان پێبڕا.”

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest
  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

ئەم یەکسانبوونە دەرفەتێکی دا بە یانەی لێستەر سیتی تا جارێکی دیکە پێشەنگی خولەکە بگرێتەوە بەڵام ئەو یانەیە لە سێ یاری رابردوودا نەیتوانیوە هیچ گۆڵێک تۆمار بکات و ئەوەش وای کرد زۆرێک لە رەخنەگران باسی کۆتاییهاتنی کێبڕكێی خولەکە بکەن لەسەر کورسی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا. بەڵام پیاوەکانی (رانێری) توانییان یانەی تۆتنهام ببەزێنن بە گٶڵێکی درەنگ وەختەی سەری (هوس) کە بەوە ئاگریان لە هاندەرانی خۆیان بەردا و رێگای خۆیان رووناککردەوە بۆ سەرکردایەتیکردنی جامەکە بە هاوبەشی لەگەڵ ئەرسناڵ کە ئێستا هاردووکیان ٤٣ خاڵیان هەیە.

لە یارییەکانی دیکەدا، یانەی (وێست برۆمویچ) بەرامبەر بە چێلسی یەکسان بوو، بە هەمان شێوە ئێڤرتۆن بەرامبەر بە مانچستەر سیتی. هاوکات یانەی نیو کاسل و مانچستەر یونایتد یەکسان بوون بە ٣ بە ٣ کە هەموو گۆڵەکانی جوان بوون. یانەی وێست هام توانی لە ناو ماڵی خۆیدا لە بۆرنموس بەرەو یارییەکانی ئەوروپا بباتەوە. یانەی ئەستۆن ڤیلا، کە لە دواوەی خولەکەدایە، توانی بە گۆڵێک لە کریستال پالاس بباتەوە. ئەمە یەکەمین بردنەوەی ئەستۆن ڤیلایە لە ناو ماڵی خۆی لەم خولەدا. هەروەها ستۆک لە نورویچی بردەوە و ساوتامپتۆن لە واتفۆرد بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر سرکەوت. لە کۆتاییدا، لە خوارەوەی لیستەکە، یاری نێوان سەندرلاند و سوانزێ بە ٢-٤ کۆتایی هات، لە یارییەکدا کە پڕی بوو لە کێشە و هەڵە لە لایەن دەستەی ناوبژیوانانەوە بە سەرکردایەتی (گراهام سکوت) کە سزایەکی ناوگۆڵی دا بە یاریزانێکی سوانزێ کە خۆی خست و دواتر (کایل ناوتون)ـی یاریزانی سوانزێ بەبێ هۆ دەرکرد. هەروەها (جیرمان دیفۆ) توانی هاتریکێک بۆ یانەی سەندرلاند تۆماربکات کە یەکێکیان لە ئۆفساید بوو، ئەمەش بە هەڵەی ناوبژیوانان دادەنرێت. هاندەرانی سەندەرلاند لەو شەوەدا گوتیان: “بردنەوەی ئەم دوو یارییەی کۆتایی زۆر گرنگ بوون بۆ سەندەرلاند و پێویستە بەم شێوەیە بەردەوام بن ئەگەر بمانەوێت کورسی خۆمان لەم خولەیەدا بهێڵینەوە. ئاسان نییە هاندەری یانەی سەندلاند بیت.”