Find anything you need on Yalla

یانەی قوە جەوییە بووە پاڵەوانی جامی یەکێتی ئاسیا

0

لە یاری کۆتایی جامی یەکێتی ئاسیا ، یانەی قوەی جەویەی عێراقی توانی بە بردنەوەی لە یانە یبانگلۆی هیندستانی بە گۆڵێکی بێ وەڵام بۆ یەکەمین جار ئەو جامە بۆ عێراق بباتەوە.

لەم یارییەدا کە لە قەتەر ئەنجامدرا، یانەی جەویە لە هەردوو گێمدا باشتر یاری دەکرد و دەکرا بە ئەنجامێکی گەورەتر یارییەکە بباتەوە، بەڵام هێرشبەرانی جەویە گۆڵی زۆریان بەفیڕۆ دا و تا خولەکی 70 ی یارییەکە گۆڵ تۆمار نەکرا. لەم خولەدا یاریزان حەمادی ئەحمەد کە گۆڵکاری پاڵەوانێتیەکە بوو، توانی تاکە گۆڵی یارییەکە تۆمار بکات و دەستکەوتێکی گەورە بۆ تۆپی پێی یانەکە و عێراق بەدەست بهێنێت.

پێشتر یانەی هەولێر دوو جار بۆ یاری کۆتایی ئەم پاڵەوانییەتییە سەرکەوتبوو، بەڵام لە هەردوو جار لە کۆتایی یارییەکان بەرانبەر هەردوو یانەی کوێتی قادسییە و کوێت تووشی شکست بوو.

راهێنەرى قوەى جەوییە: ئێمە شایەنى ئەو نازناوە بووین

باسم قاسم راهێنەرى یانەى قوە جەوییەی عێراقی، لەدواى بەدەستهێنانى جامى یەکێتى یانەکانى ئاسیا لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا ئاماژەى بۆ ئەوە کرد کە یانەکەى شایەنى ئەوەبوو ئەو جامە دەستەبەر بکات.

هاوکات ئاماژەى بۆ ئەوەش کرد کە یانەی بنگالۆری هیندى یانەیەکى زۆر بەهێز بوون، بەڵام ئێمە بەدرێژایى یارییەکە توانیمان کۆنترۆڵى یاریگا بکەین و لە هەمان کاتیشدا دەرفەتى زۆرمان بۆ دروست بوو بەڵام نەمانتوانى گۆڵ تۆمار بکەین.

شایەنى باسە یانەى قوەى جەوییە وەک یەکەمین یانەى عێراقی بۆ یەکەمین جار لەمێژوودا ئەو جامە بەدەست دەهێنێت.

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!