یەکەم ماراسۆنی نێودەوڵەتی لە بەغداد لە پاش ٣٨ ساڵ

0

بۆ یەکەم جار و لە ساڵی ١٩٧٨ەوە بەغداد ماراسۆنی نێودەوڵەتی بەخۆیەوە بینی بە بەشداری ٢٠٠٠ وەرزشەوان لە  ٨ وڵاتی جیاوازەوە. قاسم مەیسەم ئەلحسێنی، بەڕیوبەری میدیایی یەکێتی یارییە وەرزشییەکان ” ٨ وڵاتی جیاواز لە ماراسۆنەکەدا بەشداری دەکات، کە ئەوانیش: سۆدان، مەغریب، میسر، سۆماڵ، یەمەن، فەلەستین، سوریا، لوبنان و عێراقە”.

دەربارەی ئامادەکاریی ئەمنییەکانیش گوتی “سەرپەرشتیاری چالاکییەکانی بەغداد ڕێگایەکی تایبەت ئامادە دەکات بە ماراسۆنەکە کە درێژییەکەی ١٠ کیلۆمەترە و لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدادەوە دەستپێدەکات هەتا مزگەوتی ئۆم تەبول”.

حوسنی ئاماژەی بەوەش کرد سەرجەم پارێزگاکانی عێراق لە ماراسۆنەکەدا بەشداری دەکەن جگە لە پارێزگای نەینەوا. لە کاتێکدا کە پرسیاری بەشداربووەکانی پارێزگاکانمان لێکرد،

لە وەڵامدا هەندێک ناوی پێگوتین لەوانەش: محمد حسێن لە بەسرە، عەلی حەتاب لە بەغداد و محمد حەبانییە لە ڕومادی ئەوانەن کە لە پێشبڕکێ نێودەوڵەتییەکاندا بەشدارییان کردووە و دواهەمینیشیان ماراسۆنی بەیروتی نێودەوڵەتی بووە و بەشداربووە کچەکانیش ئەمەل خزری کچە کەرکوکی کە خاوەنی ئەزمونی نێودەوڵەتییە بەشدار دەبێت لە ماراسۆنەکەدا.

بابه‌تی تر بابه‌تی هاوشێوه‌

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Comment moderation is enabled. Your comment may take some time to appear.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!