ئەوە مرۆڤ نەبووە کە یەکەمجار خۆراکی چاند، بەڵکو ئاژەڵەکان رۆڵی گرنگیان هەبووە لە  بواری کشتوکاڵدا و رەنگە کلیلی بنیاتنانی کشتوکاڵیی  درێژخایانتر لە مرۆڤ لە لای ئەوان بێت

1 – هێلکە شەیتانۆکە

هێلکە شەیتانۆکە کێڵگەیەکی باش بنیات دەنێت بۆ گەشەکردنی کەڕووەکانی وەکو جۆری قارچک. ئەم جۆرە لە باشوری ڕۆژهەڵاتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا زۆرن، کە هەڵدەستن بە کۆکردنەوەی گەڵای مردوی درەخت و گژو گیاکان کە  هۆکار دەبن بۆ دروستبوون و گەشەسەندنی کەڕوەکان.

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

2 – مێرولەی سپی

 بە پادشای کشتوکاڵیی کەڕوەکانی وەکو (قارچک) دادەنرێت کە بەشێوەی گروپ کار دەکەن بۆ دروستکردنی هێلانەی گەورە وهاوکار دەبن لە دروستبوون و بەرهەمهێنانی کەڕووەکاندا.

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

3 – قەندیلی دەریا

قەندیلی دەریا بەناوبانگە لە دروستکردنی قەوزەدا ئەویش لە ڕێگای دەردانی پێکهاتەیەکەوە کەلە ناوەوەیدا بەرهەمی دەهێنێت. هەر بۆیە دەبینین هەمیشە کە لە ڕووی ئاوەوە نزیک دەبێتەوە بۆ ئەوەی خۆی بداتە بەر تیشکی خۆر و بە شێوەیەکی خێرا ئەو قەزەیە بەرهەم بهێنێت.

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

4 – ماسی دامسێل

تەنها ماسییە کە ناسراوە بە دروستکەری قەوزە  کە هەڵدەستێت بە کێڵانی لم  و ڕواندنی جۆرێکی تایبەت لە قەوزەی لاواز کە پێویستی بە چاودێرییەکی زۆر هەیە بۆ گەورەبوونی. ئەم ماسییە بەوە ناسراوە کە میوان قبوڵ ناکات و ناهێڵیت هیچ کەسێک لە کێڵگەکەی نزیک ببێتەوە.

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

5 – قرژاڵ

لە نێو دەرچە گەرمەکانی نێو قوڵایی دەریکاندا دەژی. دوو چنگی هەیە کە بەکتریای بچووکی لەسەرە کە بەکاریان دەهێنێت بۆ گۆڕینی کاربۆنی دەرچووی نێو دەرچەکان بۆ کەرەستەی خۆراک بۆ خۆی و ئەمەش تاکە سەرچاوەی خۆراکی ئەوە.

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest