١.نەرم و نیان

لە زانکۆ، ئەم جۆرانە دەبنە نزیکترین هاوڕێت، چونکە گوێ لە کێشە و گرفتەکانت دەگرن و بەرامبەر میزاجە ناخۆشەکەت بێدەنگ دەبن.

لایەنی نەرێنی: رەخنە لە هەموو هاوڕێکانی دیکەت دەگرێت و هەست دەکەیت کە غیرەت لێدەکات.

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

٢. جێنتڵمان

بەرەو گەشتیکی مێژوویی سەدەکانی ناوەندت دەبات بە ستایلە کلاسیکەکەی و گوفتارە هێمنەکەی. بێگومان لەسەرت دەوەستێت تا دەڕۆیت و دێیتەوە و دەرگاکەشت بۆ دەکاتەوە.

لایەنی نەرێنی : بێزارکەرە و هەستی سەرکێشی تێدا نییە.

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

٣. سوک

ئەم جۆرە هیچ باشیی و خراپییەکی دیاریکراوی نییە. هاوڕیکانت دەزانن چونکە پێشتر داوای خۆشەویستی لە هاوڕێکانت کردووە، بەڵام پاش ئەوەی رەتیان کردووەتەوە ئینجا نۆرەی تۆ هاتووە. ئەم جۆرە کوڕانە ناتوانن بە بێ دراما و خۆدەرخستن بژین و هەمیشە بەم دەستەواژە بەناوبانگە دەناسرێنەوە کاتێک کە لەگەڵ کچێکدا قسە دەکەن، “ببورە دەتوانین کەمێک بە تەنها قسە بکەین؟”

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

٤. باد بۆی

سەرجەم قوتابییەکان دەناسێت و لەگەڵ هەمووانیشدا چیرۆکی هەیە. کارامەیە لە توشکردنی هاوڕیکانی بە کێشە و جگەرەکێشان و خواردنەوە، شێوازی  ژیانی رێک بریتییە لە  فیلمێکی ئاکشن. ئەم جۆرە کوڕانە بەلای کچانەوە زۆر سەرنج راکێشن و لەهەمان کاتدا ترسێنەریشن.

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

٥. تینوی سەرنجڕاکێشانە

جوڵە و هەڵسوکەوتی ئەم جۆرە کوڕانە هەمیشە چاوەروان نەکراوە و بە پێی میزاجی خۆیەتی. بەڵام ئەوەی زانراوە لەسەریان ئەوەیە کە لە رۆژێکدا دوو جار ناژین. حەز دەکات هەمووان تایبەتمەندییەکانی ببینن و هەموو هەلێک دەقۆزێتەوە بۆ ئەوەی بۆ هەمووانی  بیسەلمێنێت کە ئەو گرنگە.

ئەم جۆرانە بە هیچ جۆرێک رەخنە قبوڵناکەن و بە ئاسانی داوای لێبوردن لە بەرامبەرەکەیان ناکەن، بەڵام ئاسانترین رێگا بۆ بەدەستهێنانی دڵی پیاهەڵدانێتی.

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

٦. دکتۆر فیڵ

لە هەموو زانکۆیەکدا فەیلەسوفێک هەیە کە هەمووان رووی تێدەکەن بۆ چارەسەری کێشەکانیان. پەیوەندییەکانی لەگەڵ قوتابیاندا بە گشتی و کچان بە تایبەتی تا رادەیەک فەرمییە. زانیارییەکی زۆر دەربارەی قوتابیان دەزانێت بەڵام کەس هیچ لەسەر ئەو نازانێت و ئەم ناڕوونییەی هێندەیتر سەرنجڕاکێشی کردووە. ئەم جۆرانە خوێنەرێکی باشن و بە وردی دیراسەی هەڵسوکەوتی هاوڕێکانیان دەکەن وسود لە هەڵەکانیان وەردەگرن. قسەکردن لەگەڵیاندا زۆر چێژبەخشە و هەمیشە رێنماییەکانیان نمونەییە، بەڵام زەحمەتە پەیڕەوبکرێن.

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

٧. وەرزشەوان

لایەنی ئەرێنی: ئەم جۆرە لەشێکی وەرزشی و سەرنجراکێشیان هەیە. هەمیشە رێنمایی زۆر باشت دەدەنێ بۆ پاراستنی تەندروستیت و وات لێدەکەن کە شێوازێکی تەندروست هەڵبژێریت بۆ ژیانت. ئەم جۆرە هەموو توڕەیی و نیگەرانییەکەی لە رێگای وەرزشەوە بەتاڵ دەکاتەوە و هەرگیز بەرگەی کێشەی ناو ماڵ ناگرێت.

خراپییەکانی: زۆر سەرپێی بیردەکاتەوە و قوڵنابیتەوە لە کێشەکاندا و لەگەڵ ئەوەشدا تۆ پلە دوویت لە ژیانیدا بێگومان پاش وەرزشەکەی.

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

٨.ساختەچی:  ئەم جۆرە دێت بۆ زانکۆ تا کچان بخوێنێتەوە. زۆر بە زیرەکی هاوڕێ کچەکانی هەڵدەبژێرێت و زۆریش لە تواناکانی دڵنیایە. لە نێو کچاندا زۆر خۆشەویستە چونکە زۆر متمانەی بە خۆیەتی و کەسێکی پێکەنیناوییە. شێوازی مامەڵەکردنی تێکەڵەیەکە لە هەموو جۆرەکانی سەرەوە کە باسمان کرد ئەمەش وایکردووە کە زیاتر سەرنجڕاکێشبێت لای کچان.

لایەنە خراپەکانی: ئەوەی دەری دەبڕیت زۆر جیاوزە لەوەی دەیشارێتەوە لە ناخیدا. ئامادەیە چەندین جار خیانەت دوبارە بکاتەوە.

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

٩. بێتام: ئەمجۆرەیان هیچی بەلاوە گرنگ نییە. ئامانجی لە ژیان تەنها گاڵتەکردن و بە پێکەنین هێنانی ئەوانەی دیکەیە. چاوەڕێی بچووکترین شت دەکات تا بیکات بە گاڵتە. وەک هەمیشە هیچ ئاهەنگ و گەشتێک بەبێ ئەو ئەنجام نادرێت. ئەم گەنجە زۆر خۆشەویستە و کەمێک لە سیفەتەکانی باد بۆی و کوڕە ساختەچییەکان لە خۆیدا کۆدەکاتەوە.