لەم ساڵانەی دواییدا بینەری زنجیرە دۆبلاژکراوە تورکییەکان رووی لە زیادبوون کردووە و هەوادارێکی زۆری هۆگری خۆی کردوە. هەندێکیش لەو هونەرمەندە بەناوبانگانە لە بنەڕەتدا عێراقین یان لە خێزانە تورکمانەکانی عێراقن.

لە بەناوبانگترین ئەو هونەرمەندانەش:

فەرەح زەینەب عەبدوڵا

هونەرمەندی تورکی  فەرەح زەینەب لە بنەڕەتدا عێراقییە و خەڵکی پارێزگای کەرکوکە، دایکی تورکە و باوکیشی عێراقیە. لە سەرەتاکانی تەمەنی منداڵیدا لەگەڵ خێزانەکەی عێراقیان بەجێهێشتوە و روویان لە تورکیا کردووە، پاشان بۆ خوێندن سەردانی بەریتانیای کردووە و لە زانکۆی لەندەن بڕوانەمەی لە شانۆدا بەدەست هێناوە.

لە یەکەم دەرکەوتنیدا لە زنجیرە درامای “پاش تێپەڕبوونی کات” کە لە نێو هەوادارە عەرەبەکانیدا بە کەسایەتی “ئێلین” ناسرابوو سەکەوتنێکی بەرچاوی بەدەستهێنا و بە دڵپاکی و کەسایەتییە بەهێزەکەی توانی جێگای خۆی لە دڵی هەوادارانی تورک و عەرەبدا بکاتەوە.

ئەمینە گۆڵشییە

ئەکتەر و شاجوانی تورکیا بۆ ساڵی ٢٠١٤ لە دایکێکی تورک و باوکێکی عێراقی لە دایک بووە و لە وڵاتی سوید ژیانی منداڵی بەسەر بردووە.

ئەم هونەرمەندە لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی MBC ئاماژەی بەوەکرد کە توانای تێگەیشتنی زمانی عەرەبی هەیە، بەڵام ناتوانێت پێی بدوێت چونکە لە عێراقدا نەژیاوە.

ئەمینە لەم ماوانەی دواییدا و پێش ساڵی ٢٠١٤ گەڕاوەتەوە بۆ تورکیا و بەشداری لە پێشبڕکێی شاجوانی تورکیادا کردووە و ئەمەش سەرەتایەک بووە بۆ چونە ناو دونیای نواندنەوە.

ئەمینە گۆڵشێی، شاجوانی تورکیا بۆ ساڵی ٢٠١٤

فێرۆنیکا

فێرۆنیکای گەنج لە بنەڕەتدا خەڵکی عێراقە و بە جوانییەکەی سەرنجی هەمووانی بەلای خۆیدا راکێشاوە و لەم دواییانەدا هەڵبژێردراوە بۆ بەشداریکردن لە کارێکی درامیی تورکیادا.

ئەم هونەرمەندە لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەی “سێلێبریتی” ئاشکرای کرد کە لە باوکێکی عێراقی و دایکێکی تورکە، بەڵام لە وڵاتی ئەمریکا لەدایکبووە و لە تورکیا ژیاوە و گەورە بووە.

ئەوەی ئەم خانمەی زۆر سەرنجڕاکێش کردوە شێوازی چاو و برۆیەتی کە وای کردوە زۆر ناسک و سەرنج راکێش دەربکەوێت و لە ماوەیەکی کەمدا لە لە ئینستاگرام دڵی هەوادارانی تورک و عەرەب بە لای خۆیدا ڕابكێشێت.