دروستکەری (باربی ئیسلامی) دەڵێت: “دەمەوێت سروش بدەم بە کچانی مسوڵمان”. پرۆژەکە رەنگدانەوەی کچێکی موسوڵمانی بوکەڵە ئاسایە و شوناس و کولتووری و ئایینی ئیسلامی تێدا دەردەکەوێت.

بوكەڵەی فاشنی بەناوبانگی باربی کە بە شێوەی جیاواز لەسەرتاسەری جیهان بڵاوبووەتەوە، لەم دواییەدا ئینستاگرامی داگیرکردوە بە پۆشینی لەچک و عەبای ئیسلامییەوە.

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

حجاربی @ Hijarbie) ئەو حسابە نوێیەیە کە لە لایەن کچێکی موسوڵمانی نایجێری ٢٤ ساڵان کراوەتەوە و لە ماوەیەکی زۆر کورتدا تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی داگیرکردووە بەهۆی کەشخەیی و ڕیکپۆشیی ئەم باربییە ئیسلامییەوە.

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

ئەم حسابە لە لایەن (حەنیفە ئادەم)ەوە بەڕێوە دەبرێت، کە لەم دواییەدا ماستەری لە زانستی پزیشکی لە بەریتانیا بەدەست هێناوە. یەکەم وێنەی باربییەکەی بەر لە دوو مانگ بڵاوکردەوە کە ئەم وێنەیە بوو:

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

 حەنیفە بە کەناڵی سی ئێن ئێنی راگەیاند: “پێشتر باربیم بە لەچکەوە نەبینی بوو هەر بۆیە بڕیارمدا حسابێک لەسەر ئینستاگرام بکەمەوە و باربییەکە ئەو جلانە لەبەر بکات کە من خۆم بۆی دروست دەکەم. پێم وابوو زۆر گرنگە باربییەکە هەمان ئەو پۆشاکانە لەبەر بکات کە من لەبەری دەکەم”.

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

حەنیفە بە ماڵپەری (باز فید)ـی ئەمەریکی ڕاگەیاند: “دەمەوێت (حجاربی) سروش بە کچێکی موسوڵمانی تەمەن بچووک ببەخشێت و ئامانجەکە ئەوەیە کە بوکەڵەیەکی هەبێت لەو بچێت و رەنگدانەوەی کولتوور و ئایینەکەی بێت.”

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

 تا ئێستا ئەو حسابە سەرکەوتنی زۆر گەورەی بەدەستهێناوە و داواکارییەکی زۆر هەیە لەسەر کڕینی ئەو بوکەڵانە. ئەو حسابە لە ماوەی دوو مانگدا توانی ٢٤ هەزار فۆڵۆوەر بەدەست بهێنێت.

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

 سەبارەت بەوەی دەکرێت ئەم جلوبەرگانە بۆ بوکەڵەکان بکڕدرێت، حەنیفە بە بازفیدی گوت: “زۆر بە جددی بیرم لەم شتە کردووەتەوەلە ماوەیەکی کەمدا بوکەڵەکان لە بازاڕەکاندا بەردەست دەبن بۆ فرۆشتن.”

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

 ئێستا حەنیفە دەیەوێت حسابەکەی بەرەوپێش ببات و بوکەڵەی باربی جۆراجۆر دروست بکات، لەوانە رەنگی پێستی جیاواز. ئەو دەڵێت بوکەڵەی رەنگی دیکەی دەست نەکەوتووە تاوەکو لە بازاڕەکانی نایجێریادا بیکڕێت و لە دەرەوە وڵات داوای رەنگە جیاوازەکانی دیکەی  کردووە.

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

حەنیفە ئاماژ بەوەدەدات هەندێک کۆمێنتی نەرێنی بۆ هاتووە لەو کەسانەی پێیان وایە ئەو ژنە موسوڵمانانەی کە حیجاب دەپۆشن “سەرکوتکراون.” حەنیفە بە سی ئێن ئێنی گوت: “هەندێک کەس پێیان وایە ژنانی موسوڵمان ناچارکراون حیجاب بپۆشن. بەڵام مەرج نییە هەموومان وابین. ئێمە دەمانەوێت حیجاب بپۆشین و بەم جۆرە گوزارشت لە ئایینی خۆمان بکەین. بەڵام زۆر موسوڵمانی دیکەش هەن کە نایانەوێت حیجاب بپۆشن ئەوەش هیچ لە ئیسلامێتییان کەم ناکاتەوە.”

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

 گوتیشی: “بە بۆچوونی من، حجاربی باشترین پلاتفۆرم دەبێت بۆ بڵاوکردنەوەی شوناسی ئیسلامی و چاککردنەوەی هەڵەتێگەیشتنەکان سەبارەت بە موسوڵمانان.”

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

 ئافەرین حەنیفە، ئەم وزەیەت هەروا بهێڵەرەوە!

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

 Credit: @Hijarbie