باوەڕ دەکەیت یان نا، ١٤ سەیرترین ئافرەتی جیهان

ژمارە ١٤
ئەلیسانی سیلڤا: باڵابەرزترین ئافرەتی جیهان کە درێژییەکەی دەگاتە 2.6 مەتر و شووی کردووە بە گەنجێکی باڵا ئاسایی.

ژمارە ١٣
میساوا ئۆکاوا: بەتەمەنترین کەسی جیهان کە لە ساڵی ١٨٩٨ لەدایکبووە. نهێنی ژیانی بریتی بووە لە نووستن و خواردن و فێربوون و پشوو وەرگرتن.

ژمارە ١٢
ڤینۆس بالیرمۆ (ڤینۆس ئێنجلیک): بە کچە بوکەڵە ناسراوە، کاتێک ماکیاژ دەکات و عەدەسەی چاو بەکار دەهێنێت رێک دەموچاوی دەچێتە سەر بوکەڵەکان.

ژمارە ١١
جولیا کنوسا: خاوەن سەیترین لەش بەهۆی ئەوەی ٩٥% لەشی کردووە بە تاتوو لەبەر ئەوەی نەخۆشییەکی پێستی هەیە بەناوی (برۆڤیریا) کە لە ئەنجامی تیشی خۆرەوە دروست دەبێت.

ژمارە ١٠
یایا هان: لاساییکەرەوەی کەسایەتییە کارتۆنییەکانە کە هەستاوە بە وێنەکێشانی زیاتر لە ٣٠٠ کەسایەتی کارتۆنی و جلوبەرگی خەیاڵی لەبەرکردووە. هەروەها بەشداری کردووە لە پێشانگای تایبەتی جلوبەرگی کارتۆنییەکان لە ڤیستیڤاڵەکانی جلوبەرگ. ئەو جلوبەرگی کارتۆنییەکانی (سنۆ وایت) و (کات ومان) و (ستریت فایتەرز)ـی کێشاوە.

ژمارە ٩
ئانیتا فلۆرسیزێک: بەهێزترین ئافرەتی جیهان کە توانیویەتی پێنج پرێشی ١٣٥ کیلۆگرامی بەرز بکاتەوە، سکواتی ٢٤٥ کیلۆیی بکات، دێد لیفتی ٢٧٠ کیلۆیی و خاوەن ریکۆردی پێوانەییە لە یاری کانزایی دەست (پێنج دانە لە یەک کاتدا و بۆ ماوەی یەک خولەک).

ژمارە ٨
ئاشا ماندێلا:خاوەنی درێژترین پرچی جیهانە کە ٥.٩ مەتر درێژە و کێشی پرچی ١٥.٩ کیلۆیە. ماوەی ١٥ ساڵە بە بەردەوام درێژی کردووە و نەیبڕیوە. ئەو جانتایەکی تایبەتی هەیە بۆ هەڵگرتنی پرچەکەی.

ژمارە ٧
میشێل کوپکا: خاوەنی باریکترین کەمەر لە جیهاندا کە قیاسەکەی دەگاتە ٤٠.٦ سەنتیمەتر ئەمەش بەهۆی کۆرسێیەکەوە کە بۆ ماوەی ٣ ساڵە بەستویەتی. ئامانجی ئەوەیە بگاتە قیاسی ٣٨.١ سەنتریمەتری.

ژمارە ٦
میشێل رۆڤینیللی: خاوەنی گەورەترین سمتە لە جیهاندە کە ٢.٤ قەبارەکەیەتی و ١٠١.٦ سەنتیمەتر پانە. ئەو ئۆتۆمبیلێکی تایبەت لێدەخوڕێت لەبەر ئەوەی ناتوانێت ئۆتۆمبیلی ئاسایی لێ بخوڕێت.

ژمارە ٥
ئاتایا ئەلیگداگن: خاوەنی گەورەترین لێوی جیهانە کە 19.5 سەنتیمەترە؛ دەڵێن لێوێکی وەها گەورە زۆر سەرنجڕاکێشە بەلای پیاوانەوە.

ژمارە ٤
ڤالێریا لوکانۆڤا: نموونەی باربییە بەڵام لەسەر راستییەکەی، ساڵی ١٩٨٥ لەدایکبووە و لە بووکەڵەی باربی دەچێت. هیچ نەشتەرگەرییەکی نەکردووە جگە لە هی سنگی.

ژمارە ٣
ماندی سیلیرز: خاوەنی گەورەترین پێ لە جیهاندا. بەم شێوەیە لەدایک بووە کە بە شێوەیەکی نا ئاسایی قەبارەی پێێەکانی زیاد دەکات، لە ساڵی ٢٠٠٩ دا کێشی گەیشتە ٩٥ کیلۆ گرام.

ژمارە ٢
گارتی پیرز: قورسترین ئافرەتی جیهان، کە کێشی ٣٤٦ کیلۆیە و شووی کردووە.

ژمارە ١
گیوتی ئێم جی: کورتترین ئافرەتی جیهان کە باڵاکەی  تەنها 62.8 سەنتیمەترە لە کاتێکدا بە درێژییەکی ئاسایی لە دایکبووە. بەڵام ئەو درێژترە لە کورتترین پیاوی جیهان.