بۆ ئەوەی بە گەنجی بمێنیتەوە ئەم ڕاهێنانانە ئەنجام بدە
باشترین هەڵبژاردە بۆ پاراستنی دەموو چاو و نەهێشتنی چرچی لەسەر پێستت وەرزشکردنی بەردەوامە بۆ ڕوومەت و سەر برۆکانت بێ ئەوەی نەشتەرگەری جوانکاری ئەنجام بدەیت
ڕاهێنانی یەکەم
برۆکانت بەرز بکەرەوە و سەیری خاڵێکی دیاریکراو لە بەرامبەرت و پاشان بگەڕێرەوە سەر دۆخی ئاساییت و بۆ ماوەی دوو خولەک ئەم ڕاهێنانە دوبارە بکەرەوە.
٢. ڕاهێنانی دووەم
پەنجەکانت لەسەر هەردوو برۆ جێگیربکە و بەرزیانبکەرەوە پاشان بگەڕیرەوە سەر دۆخی ئاسایی، ئەم ڕاهێنانە بۆ ماوەی دوو خولەک دووبارە بکەرەوە.
٣. ڕاهێنانی سێیەم
پەنجەکانت بخەرە سەر برۆکانت و بە شێوەیەکی بازنەیی دەست بە شێلان(مەساج) بکە ولەهەمان کاتدا ملت بۆ لای ڕاست و چەپ بسوڕێنە. ئەم ڕاهێنانە بۆ ماوەی دوو خولەک ئەنجام بدە.
٤. ڕاهێنانی چوارەم
پەنجەت بخەرە نێوان هەردوو لیوت، پاشان دەمت بکەرەوە و دایبخە. ئەم ڕاهێنانە بۆ ماوەی دوو خولەک ئەنجام بدە.
٥. ڕاهێنانی پێنجەم
چاوەکانت دابخە و پاشان سەر و ملت بەلای چەپدا بسوڕێنە، ئەم هەنگاوانە بە بازنەیی دوبارە بەرەوە و بۆ ماوەی دوو خولەک بەردەوامبە.