بۆ یەکەم جار ئافرەتیش خۆی کاندید کرد

0

دوێنێ 1٢/١٢/٢٠١٥ بۆ یەکەم جار لە مێژووی ووڵاتی سعوودیە ئافرەتانیش خۆیان کاندید کرد بۆ هەڵبژاردنی ئەمساڵی خوولی سێیەمی  ئەنجوومەنی شارەوانییەکان کە ٢١٠٠ کوورسی کێبرکێی لەسەر دەکرا بە رێژەیەکی چاوەروان نەکراو ئافرەتان خۆییان کاندید کرد کە ٩٧٩ ئافرەت بوون لە کۆی ٢١٠٠ کوورسی لە بەرامبەردا ٥٩٣٨ کاندیدی پیاوی تێدایە، ولەو ٩٧٩ کاندیدە ئافرەتانە توانییان ١٧ کوورسی بەدەست بێنن کوورسی بەدەست بێنن. ئەمەش یەکەم هەنگاوی ئەرێنییە بۆ ئافرەتانی ئەو کۆمەڵگەیە لە ئاستی سیاسی،ئەنجامدانی هەڵبژاردن بە بەژداریکردنی ئافرەتان لە سەردەمی دەسەڵاتی شا سەلمان بە گۆرانکارییەکی جیاواز دادەندرێت، هەڵبژاردنەکانی ساڵی ٢٠٠٥ و ٢٠١١ هیچ ئافرەتێک بۆی نەبوو خۆی کاندید بکە یاخوود تەنانەت مافی نەبوو دەنگیش بدا کە چی ئەمساڵ١٣٠،٠٠٠ هەزار ژن ناوییان تۆمارکراوە بۆ دەنگدان. و جێی ئاماژە پێکردنە لە سعوودیە هیچ هەڵبژاردنێک ئەنجام نەدراوە لە نێوان ساڵانی ١٩٦٥ تا کوو ٢٠٠٥ کە پاش ٤٠ ساڵ هەڵبژاردن دەستی پێکردەوە. لەوڤیدیۆیەی خوارەوە نیشان دەدا کە ئافرەتی سعوودی تا چەند رەتکراوەتەوە لەناو کۆمەڵگەی سعوودی. کاتێک لە کۆنفرانسێک دا ئافرەتێک ووتارێک دەخوێنێتەوە چەند پیاوێک ئامادەنین گوێی لێراگرن و بە دەڕبرینی ناڕەزایی ‌هۆڵەکە جێدەهێڵن.

بابه‌تی تر بابه‌تی هاوشێوه‌

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!