بە پێنج ڕێگا کراسی بوکێنی خەونەکانت بە شێوەیەکی گونجاو هەڵبژێرە

0

کاتی گونجاو بۆ کڕینی کراسەکەت هەڵبژێرە

کاتێک وادەی ئاهەنگەکەتان  دەستنیشان دەکەن، گەڕان بەدوای کراسێکی بوکێنی گونجاودا دەستپێبکە. سەردانی پێشانگاو شوێنە تایبەتەکانی تایبەت بەو جۆرە کراسانە بکە بەڵام هەرگیز پەلە مەکە لە کڕینیداچونکە ڕەنگە تا ئەو  کاتە مۆدێلی کراسەکان بگۆڕێت یاخود قیاسی لەشت  گۆرانکاری بەسەردا بێت.

ئەو کەسەی لەگەڵتدا دێت با شارەزا بێت

باشتر وایە ئەو کەسەی هاوکاریت دەکات لە هەڵبژاردنی کراسەکەتدا کەسێک بێت شارەزایی هەبێت لە مۆدێل وجلو بەرگ و نرخدا. هەروەها دەبیت کەسێکبێت متمانەی تەواوت پێی بیت، بۆ ئەم مەبەستەش باشتر وایە دایکت یان خوشکت یان هاوڕێ نزیکەکەت لەگەڵ خۆتدا ببەیت.

تەماشای پێگەکانی ئینتەرێت تایبەت بە کراسی بوکێنی بکە.

باشتر وایە پێش ئەوەی بڕیاری کڕینی کراسەکەت بدەیت چاوێک بە ماڵپەڕەکانی ئینتەرنێتی تایبەت بە کراسی بوک و مۆدێلەکانی ئەو وەرزە بخشێنیت  کە بڕیارە ئاهەنگەکەی تێدا ئەنجام بدەیت. لەگەڵ ئەوەشدا سود لە گۆڤارەکان وەربگرە و ئەو مۆدێلە دەستنیشان بکە کە لەگەڵ زەوقی تۆدا دەگونجێت.

پێڵاو لەبیر مەکە

پێویستە لە کاتی هەڵباردنی کراسی بوکێنیدا پێڵاوی پاژنە بەرز بەکاربهێنیت پێویستە هەمان ئەو پێڵاوەش بەکار بهێنیت لە کاتی ئاهەنگەکەدا.

ئەو دیزاینە هەڵبژێرە کە لەگەڵ لەشتدا دەگونجێت

پێش ئەوەی بڕیار بدەیت بە پێی مۆدێل کراسەکەت هەڵبژێریت بزانە ئاخۆ لەگەڵ لەشت دەگونجێت یان نا، ئەگەر قەڵەویت ئەوا ئەو کراسانە هەڵمەبژێرە کە نەخشکراون چونکە قەڵەوتر دەرتدەخەن، بەهەمان شێوە ئەگەر کەسێکی باڵا کورتیت ئەو کراسانە هەڵمەبژێرە کە زۆر بەربڵاون چونکە کورتتر دەرتدەخەن.

بابه‌تی تر بابه‌تی هاوشێوه‌

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!