گەنجێک دۆزی کچانی ئێزیدی دەکاتە شانۆ کە لە ژیانی راستەقینەى سێ کچی ئێزیدیەوە وەرگیراون. شانۆکە لە شارەکانى هەولێر و سلێمانى و کەرکوک نمایش کراوە و بڕیارە لە بەغداش نمایش بکرێت. دەرهێنەرەکە دەشڵێت ئامانجم لەم شانۆگەریە ئەوەیە کە دۆزی کچانی ئێزیدی وەک جینۆساید بناسێنرێت.