شیرین فوئاد مەعسووم سەرۆک کۆماری عێراق…

0

(شیرین فوئاد مەعسووم) کچی سەرۆک کۆماری عێراق هەڵدەستێت بە بڵاوکردنەوەی ئەنجامی ئەپلیکەیشنێکی گەمەئامێز(شایەنی ئەوەیت ببیت بە سەرۆکی چ وڵاتێک) لەسەر پەیجەکەی لە فەیسبووک و بە گوێرەی ئەنجامی ئەپلیکەیشنەکە ئەو شایانی ئەوەیە ببێتە سەرۆکی عێراق بەڵام خۆی نووسیبووی کە ئەو (کێبڕکێی باوکی) ناکات. هەروەها گوتی کە بە هیوایە رۆژێک بێت ژنێکی ئاست بەرزی رۆشنبیر حوکمی عێراق بکات.

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

  بڵاوکراوەی کچی سەرۆکی عێراق لەسەر لاپەرە تایبەتەکەی لە فەیسبووک

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

شیرین ئاماژەی بەوە کرد، چەندین ئافرەت لە جیهاندا هەن کە پۆستی زۆر بەرزیان هەیە، لەوانە سەرۆک وەزیری داد و ئابووری و ژینگە و چەندین پۆستی حکوومی دیکەی گرنگ و هەندێک لە وەزیرەکانی وڵاتانی ئەوروپی رەچەڵەکی عەرەبییان هەیە. ئەم ژنانە توانا و لێهاتووی خۆیان لە ئیدارەکردنی وڵاتانی گەورە و بڕیاردانی قورس و بەرەوپێشبردنی ئابووری وڵاتەکانیان هاوتای پێشکەوتنەکانی جیهان سەلماندووە. ئایا عێراق پێویستی بە یەکێک لەو ژنە سەرکردە بەتوانایانە هەیە تا ئیدارەی وڵاتەکە بکەن و بارودۆخی ئێستا ببەنە ئاستی وڵاتانی پێشکەوتوو؟

ئەو ژنە سەرکردانە کێن:.

  1. ئەنجیلا دورتیا مێرکل

 سیاسەتمەدارێکی ئەڵمانیییە و سەرکردەی پارتی دیموکراتی مەسیحییە و ئێستا راوێژکاری ئەڵمانیایە و بە بەهێزترین ئافرەتی جیهان دادەنرێت.

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

٢ . ئۆربینە هۆڤهانیسیان

وەزیری دادی ئەرمینیایە و یەکەم ئافرەتە لە مێژووی سیاسی ئەرمینیا ئەم پۆستە وەربگرێت.

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

٣.نەخات بلقاسم

وەزیری پەروەردەی فەرەنسا، بە ڕەچەڵەک کۆچبەرێکی مەغریبییە و لەوەوپێش وەزیری مافەکانی ئافرەت و گەنجان بوو.

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

 ٤. دیلما ڤانا روسیف

سیاسەتمەدارێکی بەرازیلییە کە لە ٢٠١١ەوە سەرۆکی ئەو وڵاتەیە و یەکەم ئافرەتی بەرازیلییە ئەو پۆستە وەربگرێت و ئەندامی پارتی کرێکارانی بەرازیلە.

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

٥.  ماری فەیر

وەزیری کاروباری دامەزراوە دیموکراتییەکان لە کەنەدا، بە رەچەڵەک ئەفغانییە و یەکەم ژنە موسوڵمانە ئەو پۆستە وەربگرێت لە مێژووی کەنەدا. لە ١٩ـی تشرینی یەکەم بە یەکەم ئەندام پەرلەمانی کەنەدی بە رەچەڵەک ئەفغانی هەڵبژێردرا.

بابه‌تی تر بابه‌تی هاوشێوه‌

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Comment moderation is enabled. Your comment may take some time to appear.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!