لە کوێ لەچک بکڕم؟ ئاسانە، دۆلتچی ئێند گابانا

0

لە کوێ لەچک بکڕم؟ ئاسانە، دۆلتچی ئێند گابانا

“کۆمەڵە نوێیەکە رەنگدانەوەی خەیاڵی بیابان و ئاسمانەکانی رۆژهەڵاتی ناوەراستە. ئەمەش چیرۆکێکی بەسۆزی کاریگەرە لەسەر جوانی ئافرەتی عەرەبی.” ئەمە قسەی کۆمپانیای (دۆلتچی ئێند گابانا) بوو لەسەر دوایین کۆمەڵەی نوێیان کە لەسەر ئەکاونتی خۆیان لە ئینستاگرام بڵاویان کردبووەوە.

کۆمپانیای جلوبەرگی ئیتاڵی بەناوبانگ (دۆلتچی ئێند گابانا) هەنگاوێکی زیرەکانە دەنێت بۆ سود وەرگرتن لە بازاڕەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە ڕێگای پێشکەشکردنی لەچک و پۆشاک و عەبا بۆ خانمانی موسوڵمان.

هەمیشە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پێگەیەکی قازانج بەخش بووە بۆ پیشەسازی فاشن و جلوبەرگ بۆ بەرهەمە گرانبەهاکانی وەکو پێڵاو و جانتا.

 لە دیزاینێکی نوێدا، دۆلتچی ئێند گابانا دیزایینە نوێیەکانی ئاشکرا کرد کە بێگومان لای خانمانی موسوڵمان پەسەندن، وەکو پۆشاکی درێژ و داپۆشراو و لەچک و عەبا.

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

زۆرێک لە خانمە عەرەبەکان ئەم پۆشاکە کەشخانە دەکڕن و لەژێر عەبادا لەبەری دەکەن، بەڵام ئەم کۆمەڵە پۆشاکە نوێیە ئاستی پێشبینییەکانی خانمان تێدەپەڕێنێت چونکە تیشکێکی زۆر خراوەتە سەر لەچک و عەبا بە شێوەیەکی گشتی. مەبەست لەم بەرهەمە نوێیانە ئەوەیە خانمان لە کۆمەڵگا مسوڵمانەکاندا تەنها لە نێو ماڵەکانیان یان لەگەڵ هاوڕێ کچەکانیان دەتوانن بە ئازادی پۆشک بپۆشن بەڵام دۆڵجێ ئەند گابانا دەخوازێت پۆشاکێک دروست بکات کە خانمانی مسوڵمان بتوانن لە دەرەوەی ماڵەکانیشیان لەبەریان بکەن.

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

دۆلتچی ئێند گابانا یەکەم براند نییە هەوڵیدابێت بچێتە نێو جیهانی ئیسلامییەوە، بەڵام دیزایینە ئیسلامییەکانی بانگهێشتی براندەکانیتر دەکات بۆ هاتنە نێو ئەو بازاڕەوە.

بە پێی گۆڤاری فۆربیس، دۆلتچی ئێند گابانا ١٣ فرۆشگای لە شانشینی ئیماراتی عەرەبی هەیە، جگە لە کۆگا و فرۆشگاکانیدی لە بەحرەین و کوەیت و قەتەر و سعودییە.

بابه‌تی تر بابه‌تی هاوشێوه‌

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!