مارک زۆکربێرگ وەڵامی خانمێکی دایەوە: بڕوا ناکەی چی ڕویدا!

0

مارک زۆکربێرگ وەڵامی خانمێکی دایەوە: بڕوا ناکەی چی ڕویدا!

ڕۆژی یەکشەمە، بەڕێوبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای فەیسبووک مارک زۆکربێرگ بابەتێکی لەسەر لاپەڕەکەی بڵاوکردەوە کە باسی ساڵی نوێ دەکات وهەروەها پلانی نوێی بۆ کارە نوێیەکانی. هەزاران کەس کۆمێنتی جیاوازیان بۆ نوسی و بەشدارییان کرد لە بابەتەکەدا.

هەروەها زۆکربێرگ نوسی ” زۆربەی کاتەکانم بە کارکردن لەگەڵ ئەندازیارەکان بەسەر دەبەم بۆ بنیاتنانی کاری نوێ… بەڵام بنیاتنانی کارێک خۆت پێی هەڵسیت ئەوە شتێکیترە. بەڵام ئەمساڵ هەوڵ دەدەم سەرکێشی بکەم و شتی نوێ فێر ببم لە دەرەوەی کارەکەی خۆم”.

ئاماژەی بەوەش کرد” هەوڵ دەدەم هەموو ساڵێک شتێکی نوێ فێر ببم لە دەرەوەی کارەکەی خۆم لە فەیسبوک.  گوتیشی ” بۆ من شتێکی نوێبوو کە لەم ساڵانەی دواییدا لە مانگێکدا دوو پەڕتوک بخوێنمەوە، و فێری ماندرێن (زمانی چینی)ببم و هەموو ڕۆژێک کەسێکی نوێ بناسم”.

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

لە نێو هەزاران کۆمێنتدا، یەکێکیان زۆر دیار و سەرنج ڕاکێش بو کە ٢٧،٠٠٠ لایکی هێنا، ئەبێت چی بێت؟

ئەو کۆمێنتە لە لایەن ژنێکەوە بوو بە ناوی دارلین لۆریتۆ کە دەڵێت
“من بە نەوەکانم دەڵێم کە هاوڕێتی کەسانێک بکەن لە خوێندنگا کە جگە لە خوێندن هیچی دیکە نازانێت، چونکە لەوانەیە ببێت بە مارک زۆکربێرگێکی نوێ . و سوپاس بۆ فەیسبوک کە یارمەتییدام پەیوەندی بکەم بە خزم و دۆست و هاوڕێ کۆنەکانمەوە”.

هەراکە پاش وەڵامەکەی زۆکەربێرگ هات کە دەڵێت
“لەوە باشتر ئەوەیە کە هانیان بدەیت جگە لە خوێندن هیچ شتێک نەکەن لە قوتابخانە، بۆ ئەوەی شانسی ئەوەیان هەبێت ببن بە داهێنەرێکی سەرکەوتوو لە داهاتوودا”.

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

لە ڕۆژی دوو شەمەدا، لۆریت لە لاپەڕەکەی ڕونکردنەوەیەکیدا و نوسی ” باوەڕ ناکەم  BuzzFeed  لەسەر من نوسیویەتی. من هانیان دەدەم بە ئەنجامدانی کاری باش، من لە ژیانمدا خۆم هەموو کارێکم ئەنجام داوە، باوکی منداڵەکانم زوو مرد و خۆم بە تەنها هەموو کارێکم دەکرد، سەرەتا بە بنیاتنانی دوو کۆمپانیا دەستم پێکرد. من تەنها بۆ گاڵتە ئەم کۆمێنتەم نوسی و باوەڕم نەکرد کەس تێبینی بکات(  مەبەستی کۆمێنتەکەی سەر بابەتەکەی زۆکەربێرگە)، نەک بۆ ئەوەی سەنجی خەڵک ڕابکێشم بەو جۆرەی کە ڕویدا”.

بابه‌تی تر بابه‌تی هاوشێوه‌

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!