نادییە موڕاد: لە زیندانەکانی داعشەوە بەرەو کۆشکی سەرکردەکان

0

نادییە موڕاد: لە زیندانەکانی داعشەوە بەرەو کۆشکی سەرکردەکان

نادییە موراد لە ڕۆژی ٣ی ئابی ساڵی ٢٠١٤ دەستگیر کرا پاش ئەوەی داعش هێرشی کردە سەر شەنگال، لە ئەنجومەنی پاراستنی نەتەوە یەکگرتووەکان داوای لە سەرۆکەکانی جیهان کرد بۆ سڕینەوەی ڕیکخراوی داعش.

کچێکی یەزیدی تەمەن ٢١ ساڵ لە ماڵەکەی ڕفێندرا لە لایەن چەکدارانی داعشەوە لە  شەنگال، کوردوستانی عێراق. باسی تاڵی ئەو سێ مانگە دەکات کە لەژێر ئەشکەنجە و دەستدرێژی سێکسیدا بەسەری برد لە لایەن چەکدارانی  داعشەوە. نادییە باسی ئەو هەڵسو کەوتە خراپە دەکات کە چەکدارانی داعش بەرامبەر ژنان و منداڵانی یەزیدی ئەنجامیان داوە. هەروەها ئاماژەی بەوەکرد کە چۆن دەستدرێژی سێکسی دەکەنە سەر کچە یەزیدییەکان و ئازاریان دەدەن تا ئەندازەی لەهۆش چوویان. هەروەها باسی لەوەش کرد کە داوای لێکراوە ئاینەکەی بگۆڕێت، و چۆن ناچار کراوە کە جل و بەرگەکەی دابنێت و دەستدرێژییان کردووەتە سەری تا لە هۆش خۆی چووە.

پاش سێ مانگ لە ئەشکەنجەدان، توانی ڕزگاری ببێت و لە ئێستاشدا لە ئەڵمانیا ژیان بەسەر دەبات. لە کانوونی دووەمی ساڵی ٢٠١٥دا لەبەردەم ئەندامانی ئەنجومەنی ئاساییش بۆ بازرگانیکردن بە ئەندامانی جەستەی مرۆڤەوە  قسەی کرد و هانیدان بڕیار بدەن بۆ گرتنە بەری ڕێو شوێنی توند لە دژی ڕێکخراوی داعش.

لە کانونی یەکەمی ساڵی رابردوودا، نادییە سەردانی هەردوو سەرۆکی میسر، عبدول فەتاح سیسی و سەرۆکی یۆنان، بافلۆف بۆلۆسی کرد و پێشوازی لێکرا و هەنگاوێک بوو بۆ  هۆشیاربوونەوەیان لە دژی ئەو کارە وەحشییانانەی کە داعش ئەنجامی دەدەن.

هەروەها کەمپەینێکی گەورە لە ڕێگا تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە ئەنجامدرا بۆ هەڵبژاردنی نادییە بۆ خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی.
#NoblePrize4Nadia

پشتگیری نادییە بکەن بۆ بەدەست هێنانی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی.

بۆچی نادییە موراد سەرکەوتوو بوو

بێ ترس و شەرم راستییەکانی گوت

وێنەی ڕاستەقینەی داعشی گەیاند

بێ لایەنی لە سیاسەت و حیزبدا

پەیامە مرۆڤدۆستانەکەی

خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی دەبێت بدرێت بە نادییە مورادی یەزیدی بۆ ئازایەتییەکەی

نادییە موراد قوربانی دەستی داعش سەردانی ئەزهەر دەکات لە میسر

نادییە مورادی یەزیدی چاوی بە سیناتۆر ڕیچارد بلۆمنتاڵ دەکەوێت

داعش ژنان و منداڵانی یەزیدی وەکو قەڵغان بەکار دەهێنێت. داعش هەمیشە لە کۆبونەوەکانیاندا دەیانهێشتینەوە و دەیانگوت بپاڕێنەوە بۆ پاراستنی کچەکانتان

بابه‌تی تر بابه‌تی هاوشێوه‌

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!