٧ ڕێنمایی سەرکەوتو بۆ باشترکردنی هەڵسوکەوتت لەگەڵ مێردەکەت

0

زۆر جار دەبینین چەند شتێکی بچوک دەتوانێت چارەسەری چەندین کێشەی گەورە بکات، هەر بۆیە یەڵا دەیەوێت چەند پێشنیارێکتان پێشکەش بکات بۆ ئەوەی ژیانی هاوسەرگیریتان بەرەو باشی بڕوات:

١- پێویستە هەمیشە پشتی مێردەکەت بگریت لەو کێشانەدا کە ڕوو بەڕووی دەبێتەوە. هەوڵ بدەن پێکەوە چارەسەری بۆ بدۆزنەوە.

٢- پێویستە گرنگی بە کارەکەی بدەیت، بەردەوام لێی بپرسە بزانە کارەکانی چۆن دەڕوات، بۆ ئەوەی هەست بکات بەشێکیت لە ژیانی و تەنانەت کارەکانیشی.

٣- ڕێگای پێبدە قسە بکات و گوێی لێ بگرە کاتێک قسە دەکات و سەیری نێو چاوی بکە.

٤- پشتی بگرە کاتێک کێشەی دارایی هەبوو، و یارمەتی بدە لە خەرجی ماڵدا.

٥- پێویستە شەرم نەکەیت لە پیشاندانی جوانییەکانت و با متمانەت بەخۆتبێت.

٦- هەندێک لایەنی سۆزداری هەیە پشتگوێی مەخە. وەکو دەست گرتن و  دەربڕینی وشەی خۆشەویستی بۆی هەمیشە بیری بهێنەرەوە کە خۆشت دەوێت.

٧- لەگەڵ ئەوەشدا کە کەسو کارکاریگەری پۆسەتیڤیان هەبێت، بەڵام دەست تێوەردانیان ڕەنگە پەیوەندییەکەتان تێک بدات وڕەنگە زیاد لە پیویست بێنە ناو وردەکاری ژیانتانەوە.

بابه‌تی تر بابه‌تی هاوشێوه‌

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Comment moderation is enabled. Your comment may take some time to appear.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!