یەڵا پاککەرەوەی میوەتان پێشکەش دەکات بۆ سپیکردنەوە و نەرمکردنی دەستەکانتان بە هۆی بوونی ڤیتامین سی لە پێکهاتەی ئاوی لیمۆ و پرتەقاڵەکەیدا پێستت بە شێداری و نەرمی دەهێڵێتەوە کە گۆڕانکارییان بەسەرداهاتووە بەهۆی بەکارهێنانی سابونەوە.

پێکهاتەکانی دروستکردنی پاککەرەوەی میوە

1 – ٨ کەوچکی گەورە گوڵاو

2 – یەک کەوچکی گەورە ئاوی لیمۆ

3 – کەوچکێکی گەورە ئاوی پرتەقاڵ

4 – ٣ کەوچکی گەورە زەیتی گلیسرین

چۆنێتی بەکارهێنانی

هەموو پێکهاتەکان تێکەڵ بکە، پاشان دەستەکانت جوان بشۆ و ئەم پێکهاتەیەی لێبدە و بۆ ماوەی ١٠ خولەک با بەدەستەکانتەوە بمێنێتەوە دواتر دەستەکانت دوبارە بشۆرەوە، ڕێنماییت دەکەین ڕۆژانە ئەم پاککەرەوەیە بەکاربهێنیت.