یەڵا چارەسەری کونە فراوانەکانی سەر ڕوخسارتان پێشکەش دەکات
ماسکی تەماتە
ماسکی تەماتە یەکێکە لەو ماسکانەی کە بەسودە بۆ هەموو جۆرەکانی پێست جا کونەکان(مەسامات)ئەکانی هەرچۆنیک بێت. تەنها قاشێک تەماتە هەڵگرە و بیهێنە بەو شوێنانەدا کە کونەکانی لەسەر دروست بووە، بۆ ماوەی ١٠-٢٠ خولەک بەجێی بهێڵە و پاشان ڕوخسارت بە ئاو بشۆ. پێویستە هەفتەی سێ جار ئەم ماسکە بەکاربهێنیت.
ماسکی هەنگوین و لیمۆ
دوو کەوچک هەنگوین و هەندێک ئاوی لیمۆ تێکەڵ بکە و پاشان ڕوخسارتی پێ بشێلە و با بۆ ماوەی دە خولەک بە ڕوخسارتەوە بمێنێتەوە و پاشان بە ئاوی سارد بیشۆ.
چەند ئامۆژگارییەک بۆ ڕیگرتن لە فراوان بوونی کونەکانی سەر ڕوخسار
پێویستە هەفتەی دوو جار ڕوخسارت پاک بکەیتەوە بە پاککەرەوەیەکی نەرم بۆ داماڵینی لە پێستە مردووەکان کە دەبنە هۆی فراوان کردنی کونەکانی سەر ڕوخسار. بۆ ئەم مەبەستەش دەتوانیت ڕۆژانە و بە شێوەیەکی بەردەوام لە بەیانیاندا پارچە سەهۆڵ بەکاربهێنیت بۆ شێلانی ڕوخسارت کە دەبێتە هۆی بچوککردنەوەی کونەکان.