سەجا هاشم ـ يلا/ بەغدا

 چی دیکە جیهانی فاشن و ڕێکپۆشی  سنووردار نییە بە ژنان. لە میانی  گەشتێکدا بەناو بازاڕی بەغدا، سەدان دوکان دەبینین کە نوێترین جلوبەرگی پیاوان لە براندە ناوخۆیی و ناوچەیی و جیهانییەکان دەفرۆشن. لەو دوکانانەدا زۆر گەنج هەن، کە سەرقاڵن بە تەماشاکردنی هەڵبژاردنی نوێترین مۆدێلەکانی جل و بەرگ و جوانکاریی، قوتابییەکانی زانکۆ بایەخی زۆر دەدەن بە ڕێکپۆشی و ڕوخساریان. بەڵام خەریکە جلوبەرگ و جوانکاری و فاشن کاتێکی زۆری هەرزەکاران و گەنجەکان بە گشتی دەگرێت. هەر بۆیە زۆرێک لە گەنجان هەستاون بە دانانی پەیجی تایبەت لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ ئەم مەبەستە.

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

گەنجێک بەناوی (محمد ساڵح) کە خاوەن زەوقێکی جوانە لە پۆشینی جلوبەرگدا، باسی جیهانی فاشن دەکات و دەڵێت: “جیهانی جلوبەرگ و فاشن جیهانێکە هەمیشە لەنوێ بوونەوە و فراوانبووندایە و لەگەڵ هاتنی هەر مۆدێلێکی نوێدا هەست بەوە دەکەم کە دوبارە لەدایک دەبمەوە. من کاتێکی زۆر بەسەردەبەم بۆ گونجاندنی ڕەنگەکانی پۆشاکەکەم، ڕێکپۆشی رووخسار گرنگە و کاریگەری دەکاتە سەر خەڵک، و خەڵک حەزیان بە رێکپۆشی و کەشخەیی و جیهانی جلوبەرگە”.

ئەم گەنجە کە لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان پەیجێکی تایبەتی کردووەتەوە بۆ نیشاندانی شێوازی خۆی لە هەڵبژاردنی جلوبەرگەکان، گوتیشی: “خامەی قوماشەکە رەنگە بەهای نەبێت بەڵام کاتێک جوانکاری تێدا دەکەیت ئەوا دەگۆڕدرێت بۆ پارچەیەکی دڵڕفێن  و نایاب. بەهۆی مۆبایلە زیرەکەکان  و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی وەک ئینستاگرام کە زۆرترین وێنەی کەسایەتییەکانی فاشیۆن لێی کۆبووەتەوە، بایەخی گەنجان بە جلوبەرگ و فاشیۆن زیادی کردووە”.

هەروەها باسی لەوەش کرد کە “زۆربەی گەنجەکانی عێراق چاو لە ئەستێرەکانی تۆپی پێ وەک (کریستیانۆ رۆناڵدۆ) یان هونەرمەندێکی دیاریکراو دەکەن و هەرزانی پۆشاکە بازرگانییەکان لە بازاردا کارەکە هێندەی دیکە بۆ گەنجانی عێراقی ئاسان کردووە”.

سەبارەت بە بایەخی حکومەت لەم بوارەدا گوتی: “لە لایەن وەزارەتی رۆشنبیرییەوە بایەخ بەم بابەتە دراوە و هەستاون بە رێکخستنی کێبڕکێیەک بۆ نمایشی جلوبەرگی گەنجان بەڵام لەو ئاستەدا نەبوو کە چاوەڕوانمان دەکرد. هەروەها کێبڕکێی گەنجانەی سانا ئەنجام دەدرێت بەڵام  رێسا و یاسای فاشنی جیهانی ڕەچاو ناکرێت، هیوادارم لایەنە پەیوەندیدارەکان چاودێر بازرگان و هاوردەکەرانی جلوبەرگ لە دەرەوەی عێراق بکەن و کەوا رێنمایی هەبێت بۆ تێکنەدانی ئارەزووی گشتی”.

گەنجێکی دیکە بەناوی (حەیدەر زوبەیدی) پێی وایە کە گەنجانی عێراق زۆر جیاواز نین لە گەنجانی دیکەی جیهان. “ناکرێت بایەخ بە فاشن و جلوبەرگ بگات بە ئاستی لە رادەبەدەر لەبەر ئەوەی گەنجی عێراقیش لە هەر گەنجێکی دیکە هەر جێگایەکی جیهان دەچێت، بەڵام گەنجانێکیش هەن کە ئارەزووی بایەخدان بە رووخساریان دەکەن و هەندێکی دیکە بایەخ بە شتی دیکە دەدەن”.

گوتیشی: “هەندێک گەنج زۆر پەیوەستن بە شێوازی جلوبەرگ و خۆگۆڕینیان کە دەگاتە ئەو ڕادەیەی کە دەبێت رەنگی گۆرەویەکەیان لەگەڵ رەنگی جلوبەرگەکەیان بگونجێنن”.

زوبەیدی زیاتر روونیکردەوەو گوتی: “من یەکێکم لەو گەنجانە. سەردەمانێک لە ژیانم هەموو دوو رۆژ جارێک پارچە جلوبەرگێکی نوێم دەکڕی و حەز بە رێکخستنی جلوبەرگ دەکەم بەڵام بە پێی تێگەیشتن و ئارەزووی خۆم و گرنگ نییە بەلامەوە کە چاو لە کەسێکی دیکە بکەم”.

لە درێژەیدا گوتی: “دەربەست نایەم جلوبەرگی مارکە جیهانییەکان بە نرخێکی زۆر بەرز بکڕم لەبەر ئەوەی کڕینی جلوبەرگ و رۆیشتن لەگەڵ رەوتی فاشیۆن و جوانکاری تەواو نابێت بەتابیەتی بۆ ئێمە گەنج”.

(غەیس موسەوی) خاوەن دوکانێکیی جلوبەرگە و دەڵێت: “هەرزانی جلوبەرگ لە بازاردا ئەم کارەی گەنجانی زیاتر ئاسان کردووە. زۆربە مارکە ناسراوەکانی لای گەنجان بریتین لە Dolce&Gabban، Louis Vuitton، Georgio Armani، Levi’s، و زۆربەی گەنجان ئارەزووی لەبەرکردنی جلوبەرگی مارکە تورکییەکان دەکەن کە لە بازاردا هەن کە لە لاساییکەرەوەی مارکە جیهانییەکانن و بە نرخێکی هەرزانتر دەست دەکەون.”

 غەیت گوتیشی: “دیاردەی لەبەرکردنی جلوبەرگی نامۆ و نەگونجاو خەریکە لە هەندێک کاتدا پەرە دەسێنێت بەڵام من پێم وایە دەبێت گەنجان بایەخ بە ناوەڕۆکی خۆیان بدەن کە لە رووخساریان گرنگترە” بەڵام نکۆڵی لەوە ناکرێت کە جیهانێکی فراوان هەیە بۆ ئەوانەی  حەز بە فاشن و جلوبەرگ دەکەن و دەیانەوێت تازەترین مۆدێل بپۆشن”.

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest
  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

ئاشکراشی کرد” زۆرێک لە گەنجانی عێراقی چاو لە یاریزانی تۆپی پێ کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ یان ئەکتەرێکی دیاریکراو دەکەن، هەرزانی مارکە بازرگانییەکانیش لە بازاڕدا کارئاسانی بۆ گەنجەکان کردوە”.

(محمد) کە لاپەڕەیەکی تایبەتی بۆخۆی دروست کردوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا لەو ڕێگایەوە ستایلی جل و بەرگەکانی نمایش دەکات وبۆ یەڵا گوتی” پارچە قوماشێک هیچ جوانییەکی تێدا نییە بەڵام بەدەستکارییەکی جوان دەبێت بە پارچەیەکی دڵڕفێن بۆ هەموو کەسێک، خەڵکیش حەزیان لە پۆشاکی جوان و ڕێک پۆشییە”.

دەربارەی گرنگیپیدانی حکومەت لەم بوارەدا گوتی” وەزارەتی ڕۆشنبیری گرنگی دەدات بەم لایەنە کە هەستاون بە ئامادەکردنی کێبڕکێ بۆ نمایشی پۆشاک  بەڵام لەو ئاستەدا نەبوو کە چاوەڕێمان دەکرد. چەندین کێبڕکێی گەنجانە دەکرێت کە ئەمانەش زۆربەیان زۆر گەنجانەن و هیچ یاساو ڕێسایەک لەبەرچاو ناگرن و هیوادەخوازین کە سەندیکایەکی