ئایا شاری یاری زەورا دەگاتە ستانداردەکانى دیزنی؟

0

بۆ ماوەی نزیکەی ٢٠ ساڵە لەژێر چاککردنەوە و پەرەپپیداندایە بە مەبەستی بەرزکرنەوەی پلەی شارەکە بۆ ڕیبەندی یەکەم -A -بە گوێرەی ستانداردی جیهانی دیزنی لاند. لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ یەڵلا، بەڕێوبەری شاری یارییەکە باسی لەوەکرد کە کۆمپانیای یاری زەورا هەڵدەستێت بە نوێکردنەوە و بەرەوپێشبردنی شارەکەی ئێستا و ئاماژەی بەوەدا کە زۆربەی یارییەکان لە شوێنی نەگونجاو دانراون و بە شێوەیەکی دیراسەنەکراو رێکخراون، هەربۆیە ئیدارەی شارەکە داوای رەزامەندی ئەمیندارێتی بەغدا کردووە بۆ دابینکردنی جێگایەکی نوێ و بنیتنانەوەی یارییەکان بە شێوەیەکی باشتر  .

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

 شاری یارییەکە هەلدەستێت بە یادکردنەوەی بۆنە جیاوازەکان وەک سەری ساڵی نوێ کە گەورەترین داری کریسمس لە رۆژهەڵاتی ناوەراست لەوێ دانرابوو، هەروەها ڤیستیڤاڵێکی خۆشەویستی سازدەکات لە مانگێک تا سێ مانگ بە بەرزکردنەوەی گەورەترین دڵ. جگە لەوەش، بۆ ماوەی ١٥ رۆژ ئاهەنگ ساز دەکات بەبۆنەی رۆژی دایکان و پشووەکانی بەهار   .

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

 بەڕێوەبەری شاری یاری زەورا ئاماژەی بەوەدا کە یاری نوێی هۆڵەندی و ئیتاڵیان هەیە و بە شێوەی سەتەلایت هەوڵی کۆنترۆڵکردنی ئەم یارییە دروستکراوە تایبەتانە دەدەن. هەروەها باسی پلانی دروستکردنی شاری یاری لە کەرخ و رەسافە کرد، ئەمە جگە لە دروستکردنی یاری شەمەندەفەری هەڵواسراو (mano rail) و شەمەندەفەری دیکەی هاوینە و زستانە.

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest
  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest
  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

بابه‌تی تر بابه‌تی هاوشێوه‌

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!