بۆ یەکەم جار لە مێژووی هەڵبژاردنی شاجوانی گەردووندا شاجوانێک بۆ ماوەی چەند خولەکێک تاجی لەسەرنرا

شاجوانی کۆڵۆمبیا پاش ئەوەی هەڵبژێردرا وەکو شاجوانی گەردون و تاجی خرایە سەر وخۆشحاڵی خۆی دەربڕی بەرامبەر هەوادارانی، بەڵام ئەم خۆشییەی  زۆری نەخایاند و لە لایەن پێشکەشکار “ستیڤ هارڤێی”  داوای لێبوردنی لێکرا و گوتی ” من دەبێت داوای لێبوردن بکەم ، ئەوەی لە نێو ئەم زەرفەدایە شاجوانی راستەقینەیە، “من بەرپرسیارێتی ئەمە هەڵدەگرم. ئەمە هەڵەی من بوو”.

لە پاش ئەوە ئاشکرا کرا کە شاجوانی ڕاستەقینە شاجوانی فلیپینە و تاجەکەیان لەسەری داگرت و کردیانە سەری شاجوانە راستەقینەکە.

ئەمەش بووە هۆی شەرمەزارکردنی شاجوانی کۆڵۆمبیا و دەنگدانەوەی جیهانی بە دوای خۆیدا هێنا لە نێو تۆرە کۆمەڵایەتییەکاندا.  ئەم ڕوداوە بە یەکەم ڕوداو دادەنرێت لە مێژووی هەڵبژاردنی شاجوانی گەردووندا.

مصدر الفيديو: حساب “بيا الونزو” الشخصي