ئەم سیستمی ڕێجیمە پێت دەڵیت نابێت بە برسێتی بمێنیتەوە و لە هەموو ژەمەکاندا بڕێکی کەم بخۆیت، چونکە برسێتیی وا لە مرۆڤ دەکات کە برسی ببێت و  بڕی زۆر بخوات و ئەمەش دەبێتە هۆی زیاد بوونی کێش.

دەتوانیت خواردنەکانت دابەش بکەیت و هەموو دوو کاتژمێر جارێک خواردن و خواردنەوەی پێویست بخۆیت

چۆنیتی ئەنجامدانی ڕێجیمەکە

ڕۆژی یەکەم

هێلکەیەکی کوڵاو، پارچەیەک تۆست، مۆزێک، قتویەک تونە بە بێ زەیت، سێوێک، پەتاتەیەکی کوڵاو، زەڵاتەی سەوزەوات.

ڕۆژی دووەم

نیو کوپ ماست، سێوێک، ١/٤ مریش، قاپێک زەڵاتەی بچوک، قاپێک سەوزەوات، پارچەیەک تۆست، دوو کەوچک پەنیر.

ڕۆژی سێیەم

کەوچکێک هەنگوین، پرتەقاڵێک، ٤ کەوچک پەنیری سپی، ٣ دانە ڕۆبیان، پارچەیەک پەنیری شێدەر، ١/٤ مریشک، هەندێک سەوزەوات.

ڕۆژی چوارەم

هێلکەیەکی کوڵاو، زەڵاتەی سەوزەوات بە بێ تەماتە، پارچەیەک گۆشتی کوڵاو، نیو کوپ ماست، سێوێک، پارچەیەک تۆست.

ڕۆژی پێنجەم

قاپێک شۆربای سەوزەوات، پارچەیەک پسکیت، پارچەیەک پەنیری شیدەر، ١/٤ مریشک، سەوزەواتی کوڵاو، یەک کوپ شەربەتی لیمۆی هیندی، پرتەقاڵیک، ٤ کەوچک ەنیری سپی، کەوچکێک هەنگوین، پارچەیەک تۆست.