بە وێنە: یەکێک لە دێرینترین شارەکانی جیهان بزرە لە نێوان مێژوو و ئێستادا

0

فۆتۆگراف: حوسێن عەمار – يلا/ مدائن

تاقی کیسرا، یەکێک لە کۆنترێن شوێنەوارەکانی شاری (کتیسفۆن)، لە لێواری رووخانی تەواودایە بەهۆی باران و نەبوونی بایەخەوە لە لایەن حکوومەتەوە.

 شاری (کتیسفۆن) یان (مەدائن) کە دەکەوێتە کەناری رۆژهەڵاتی رووباری دیجلە، ٣٥ کیلۆمتر لە باشووری رۆژهەڵاتی بەغدا، یەکێک لە گەورەترین شارەکانی جیهان بوو و گەورەترین تاقی دروستکراو خشتی جیهانتێدابوو، هەروەها یەکێک بوو لە جێگاکانی پایتەختی ئیمپراتۆرێتی ساسانییەکان. ئەم جێگایە چەندین جار لە لایەن سوپای رۆم و ساسانییەکانەوە داگیرکرا هەتا دوایین جار لە لایەن موسوڵمانانەوە لە ٦٣٧ـی زایینی کۆنترۆل کرا. بە گوێرەی ماڵپەری (تۆپ تێن)، ئەم شارە بە یەکێک لە ١٠ شارە لە دەستچووەکانی مێژوو دادەنرێت.

 بەر لە ساڵی  ٢٠٠٣، مۆزەخانە و باخچە لە نزیک شوێنەوارەکەوە هەبوو، بەڵام دارەکان بڕدرانەوە بۆ مەبەستی سوتاندن و مۆزەخانەکەش تاڵانکرا. لە ٢٠٠٤، سندووقی جیهانی شوێنەوار رایگەیاند کە تاقەکە دەڕوخێت ئەگەر پەلە نەکرێت لە چاککردنەوەی.

 ئێستا ئەم شوێنە لە لێواری رووخاندایە و بە گوێرەی ئاژانسی فرانس پرێس بەشیک لە تاقەکە تێکچووە بەهۆی بارانی لێزمە لە ٢٠١٢ و لە ساڵی ٢٠١٣ حکوومەتی عێراق بڕیاریدا بە نۆژەنکردنەوەی تاقەکە بۆ رێگەگرتن لە ڕووخانی و لەگەڵ کۆمپانیای (ئەفیریس)ـی چیکی گرێبەستی مۆرکرد. بەڵام یەڵلا سەردانی جێگاکەی کرد و هیچ نۆژەنکردنەوەیەکی بەدی نەکرد. بە گوێرەی بەرپرسێک لە وەزارەتی رۆشنبیری عێراق کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکات، کۆمپانیاکە دەستبەرداری کارکردن بووە بەهۆی بارودۆخی ئەمنییەوە و گوتی: “ئێستا پلانی چاککردنەوەی هەیە و بارودۆخی ئەمنیش باشە و پشکنەران و شوێنەوارناسان سەردانی جێگاکە دەکەن بۆ کار و پشکنین .”

تاقەکە و گۆڕی سەحابە (سەلمانی فەراس) کە زۆر نزیکە لێوە دوو جێگای گرنگ بوون بۆ راکێشانی گەشتیاران بەڵام لە دوای رووخانی رژێمی پێشوو ئەم ناوچەیە بوو بە قەڵای ڕێکخراوی قاعیدە. بەڕێوەبەرایەتی شوێنەوار رەتی کردەوە لێدوان بدات یان ژمارەی گەشتیاران بۆ مەدائن بڵاوبکاتەوە. ئێستا ئەم جێگایە بە شوێنێکی سەلامەت دادەنرێت هەروەکو سەردانی بەرپرسان و گەشتیاران بۆ جێگاکە نیشانی دەدا.

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest
  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest
  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest
  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest
  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest
  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest
  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest
  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest
  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest
  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest
  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

بابه‌تی تر بابه‌تی هاوشێوه‌

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!