ئەگەر دەتەوێت کەسێکی سەرکەوتوو بیت و لەخانەی کەسە دۆڕاوەکان نەمێنیتەوە ئەم پێنج خاڵە بخوێنەوە :

یەکەم

ئەگەر لەوانەیت کە پێت وایە خۆشبەختی پەیوەندی بە ڕوودانی شتێکەوە هەیە بۆ نموونە دەڵێیت ئەو کاتە دڵم خۆش دەبێت کە :

لە کۆلێژ دەچووم یان  کە شووم کرد  یاخود کە خانوێکمان کڕی…. هتد ئەمە یەکەمین نیشانەی ئەوەیە کە تۆ  لەخانەی کەسە دۆراوەکان نزیکیت، کەسە سەرکەوتووەکان خۆشبەختی خۆیان بەشتی ترەوە نابەستنەوە، خۆشبەختی هونەرە و فێرەبە چۆن چێژ لەچرکەکانی ئیستات دەبینیت و بۆ داهاتوو پلان دابڕێژە بەڵام خەمی بۆ مەخۆ.

دووەم

“دڵم تووندە و نامەوێت کەس ببینم ” ئەم دەستەواژەیەش کەسی سەرکەوتوو و خۆشبەخت بەکاری ناهێنێت، کاتێک دڵت گیرا و خەمبار بوویت خێرا تەلەفونێک بۆ هاوڕێ قۆشمەکانت بکە وبڕۆ دەرەوە و دڵی خۆت بکەوە و خەمەکانت بدە بەدەم باوە.

سێیەم

ئەو کەسانەی هەموو شتێک بۆ قەدەر و ژیان و دەسەڵات دەگەڕێننەوە و هەموو کات خۆیان پێ گوناح و غەدر لێکراوە، کەسانی دۆڕاون چونکە مرۆڤی سەرکەوتوو دەزانێت کە هەمووان بەشی خۆیان کێشە و خەم و گرفتییان هەیە لەبری پرتە و بۆڵە بیر لەچارەسەر دەکاتەوە.

چوارەم

کتێبێک هەیە بەناوی ” نهێنی” و باس لە یاسای ڕاکێشان دەکات، یاساکە دەلێت ” تۆ ئەو شتانە ڕادەکێشیت کە بیریان لێ دەکەیتەوە” واتا ئەگەر بیرکردنەوەکانت هەمووی سلبی بوون ئەوا بە ناخێری گیانت خۆت چارەی خۆت ڕەش دەکەیت بۆیە بیر لە شتی باش بکەوە تکایە.

پێنجەم

کەسی سەرکەتوو زۆر بەئاسانی باس لە کەموکورتی و گرفتەکانی دەکات چونکە هەموو کات باوەڕی بە دۆزینەوەی ڕێگە چارە هەیە بۆ کێشەکانی، بەڵام کەسە دۆراوەکان گرفەتەکانییان دەشارنەوە و ئەگەر باسیشیان کرد ئەوا بەشێوەیەک باسی دەکەن کە خەتای ئەوان نەبێت.

خوێنەری ئەم بابەتە دەبێ بزانێت کە هیچ کات بۆ دەست پێکردنەوەو فێربوونی شتی نوێ درەنگ نییە، بۆیە ئەگەر هەندێک یان هەموو ئەم سیفەتانەت تێدایە، لە ئێستاوە خۆت بگۆڕە و لەخانەی کەسە خەمبار و دۆراوەکان وەردە دەرەوە،  چونکە مرۆڤە باشەکان شایستەی ئەوەن خۆشبەخت وسەرکەتووبن.