دابوو نەریتی هاوسەر گیری لە عێراق

سەرەتای ئەم پرۆسەیە بەوە دەست پێدەکات کاتێک کەس و کاری زاوا دەگەڕێن بۆ دۆزینەوەی بوکێکی باش، کاتێک دەیدۆزنەوە دەڕۆن بۆ ماڵی کچە بۆ بینین و داواکردنی. لە هەمان کاتدا کەسو کاری بوکێ لە ماڵی زاوا دەپرسن و بێگومان زاوا مافی ئەوەی هەیە بوکی ببینێت بە پێی دابوو نەریتی ئاینیی. لە پاش ڕازیبونی بوکێ وەڵام لە ماڵی زاوا دەگێڕنەوە و ڕۆژی شەکراو خواردن دیاری دەکەن.

ڕۆژی شەکراو

هاوڕێ و کەس وکاری زاوا کۆدەبنەوە و دەڕۆن بۆ ماڵی بوکێ، باوکی بوکێ و کەس و کاری پێشوازییان لێدەکەن بۆ داواکردنی کچەکەیان لە لایەن گەورەی خێزانەکەیانەوە و پاش ڕازیبوونی باوکی بوکێ دەڵێت “پیرۆزتان بێت” مانای ئەوەیە کە ڕازییە بەو هاوسەرگیرییە و پاشان شەکراو و شیرینی پێشکەش دەکرێت.

لە کۆتاییدا ڕۆژی هەڵگرتنی پێداویستی بوکێ دیاری دەکرێت کە بوک و زاوا دەڕۆن بۆ کڕینی ئاڵتون و پێداویستییەکانی بوک و لە هەمان ڕۆژدا ڕۆژی مارەبڕینیش دەستنیشان دەکرێت.

مارە بڕین

لە پاش تەواوکردنی گرێبەستی هاوسەرگیری لە دادگا کەس و کاری زاوا لەگەڵ مەلایەکدا دێن و بوکێ و هاوڕێکانی لە ژورێکیتردا دەبن و بوکێ پۆشاکی سپی لەبەر دەکات و پێیەکانی  لەنێو گوڵاودا دادەنیت و چەند دەنکە هێلێک لە نێو دەستەکانیدان و لە پێشیدا سینییەک بۆن هەیە کە لە ٧ جۆر بۆن و شەکر و شیرینی و مۆم پێکهاتووە. لەبەر دەمی زاواش قورئانێک داندراوە، پاشان مەلا هەڵدەستێت بە خوێندنەوە چەند دێڕێک کە دەبێت بوک و زاوا لە دوایەوە بیخوێننەوە و بوکێش پارچەیەک قوماشی سپی داوە بە سەریدا. پاشان زاوا دێت و سەری بوکێ ماچ دەکات و ئەڵقە دەگۆڕنەوە و ئاڵتون دەکەن بە بوکەوە. پاشان ئاهەنگی ژنان دەست پێدەکات وبوکێ لە نێو ئاهەنگەکەدا چەند جارێک خۆی دەگۆڕێت، لە پاش ئەو ڕۆژە ئیتر دەست دەکەن بە کڕینی ناوماڵ و ژوری نوستن.

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

ڕۆژی جییازی

لەم ڕۆژەدا کەسو کاری بوکێ دەڕۆن و جل و بەرگی و پێداویستییەکانی بوکێ لەگەڵ خۆیان دەبەن و لەگەڵ ماڵی زاوادا ماڵەکەیان بۆ ئامادە دەکەن و جێگای نوستنی بوک و زاوا بە سەرچەفێکی سپی دادەپۆشن و بە گوڵ و پارە دەیڕازێننەوە، هەروەها منداڵێک  دەخەنە سەر جێگای بوک و زاوا بۆ ئەوەی خودا منداڵیان پی ببەخشێت و پاشان ژنان دەست دەکەن بە هەلهەلە لێدان و سەما کردن.

ڕۆژی خەنەبەندان

ئەم بۆنەیە دەکەوێتە ڕۆژی پێش گواستنەوە، هاوڕێ و کەس و کارە نزیکەکانی بوکێ  لە ماڵی بوکێ کۆدەبنەوە و بوکێ چەند جاریک پۆشاک دەگۆڕێت. لەبەر دەمی بوکێدا سینییەک دادەنرێت کە خەنە و مۆم و گوڵی تێدایە.

پاشان خەنە دەدەن لە دەست و پێی بوکێ و هەرچی مایەوە بەسەر میوانەکاندا دابەشی دەکەن.

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

ڕۆژی گواستنەوە

زۆربەی کات ئەم بۆنەیە لە ڕۆژی پێنج شەماندا دەکرێت. بوکێ بەیانی زوو دەڕوات بۆ ئارایشتگا و ماکیاژ دەکات و خۆی دەگۆڕێت جلی بوکێنی سپی لەبەر دەکات و بۆ ئێوارە زاوا و کەسو کاری دەڕۆن بە دوای بوکێدا و لە ماڵی باوکی دەیبەن بە تەپل و مۆسیقاو گۆرانی عێراقییەوە و چەند گۆرانییەک دەڵێنەوە وەکو :

خێری لێ ببینێت و  شایەنیەتی،ئەوەی ویستی و ئاواتی بۆ دەخواست کچی شێخمان هێنا بۆ کوڕی شێخ.. لە پاش تەواو بوونی ئاهەنگەکە کەس و کاری زاوا مەڕێک سەر دەبڕن لە پێش دەرگای ماڵەکەیاندا.

ڕۆژی دواتر

دایکی زاوا و خوشکەکانی خوانی بەیانییان بۆ دەبەن کە پێکدێت لە کاهی و هەنگوین و مرەبا و شەربەت و چایی.