دەتەوێت تەندروست بیت لە ٢٠١٦دا؟ ئەوە لەبیرکە کەدەتەوێت کێشت دابەزێنیت

0

دەتەوێت تەندروست بیت لە ٢٠١٦دا؟ ئەوە لەبیرکە کەدەتەوێت کێشت دابەزێنیت

زۆربەمان لەگەڵ هاتنی ساڵی نوێدا بڕیار دەدەین کە چەند کیلۆیەک لە کێشمان دابەزێنین، بەڵام پاش چەند هەفتەیەک واز دەهێنین. بەڵام لەدەستدانی کێش تەنها بەس نییە، دەبێت تەندروستییەکی باشیشی لەگەڵدا بێت . ژیانێکی تەندروست مانای ئەوە نییە تا چەند دەتوانیت کێشت دابەزێنیت بەڵکو ئەوەیە ئاخۆ دەتوانیت چیت دەست بکەوێت لەو پرۆسەیە.

لێرەدا هەوڵ دەدەین بە چەند ڕێگایەکتان ئاشنا بکەین بۆ بەدەست هێنانی ژیانێکی تەندروست

١. تێڕامانی  زیاتر بکە
تێڕامان سودی زۆری هەیە، لە دابەزینی پەستانی خوێنەوە بۆ بەهێزکردنی سیستمی بەرگری لەش. هەموو ئەوەش تەنها چەند خولەکێکی دەوێت لە ڕۆژەکەدا.

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

٢. ڤیتامینی زیاتر بخۆ
زۆر کەس هەیە کە کێشەی کەمی ڤیتامینیان هەیە، هەندێکییان لە ڕێگای ڕژێمی خۆراکییەوە هەوڵ دەدەن چارەسەری بکەن بە خواردنی بەسودی وەکو سپێناخ ڕێژەیەکی باش ئاسنی تێدایە و شیریش ڕێژەیەکی زۆر ڤیتامین دی. لە پزیشکەکەت بپرسە ئەگەر هیچ جۆرە ڤیتامینێک لە لەشتدا کەمە و دەبێت چارەسەری بکەیت.

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

٣. هەموو ڕۆژێک شتێکی جوان بە خۆت بڵێ
تۆ خراپترین ڕەخنەگری خۆتیت. لێکۆڵینەوەکان ئەوەیان سەلماندووە کە خۆ پەسەند کردن هۆکاری خۆشبەختییە لە ژیاندا، بەڵام ئەم ڕەفتارە کەم کەس هەیە کە ئەنجامی بدات. بیر لە شتێکی باش بکەرەوە لەسەر خۆت ڕۆژانە. تۆ شایستەی ئەوەیت خۆشبویسترێیت.

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

٤. پیاسەی زیاتر بکە
پیاسە و ڕێکردن دڵ بە هێز دەکات و شەکری خوێن دادەبەزێنێت. لەگەڵ ئەوەشدا پیاسەکردن لە نێو سروشتدا هاوکاری ئەو کەسانە دەکات کە دەناڵێنن بە دەست خەمۆکییەوە.

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

٥. زیاتر پەیوەندی بکە بە دایکتەوە
لێکۆڵینەوەکان دەریانخستووە پەیوەندیکردن بە دایکتەوە ڕێژەی خەمۆکی دادەبەزێنێت. مۆبایلەکەت هەڵگرە و پەیوەندی بکە بە دایکت یان کەسێکی نزیکتەوە کە گرنگە بە لاتەوە.

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

٦. کاری خۆبەخشی زیاتر بکە
باشی وا دەکات کە لەش ئارامبێت. سەلمێندراوە کاری خۆبەخشی سودی زۆری هەیە، لە باشکردنی تەندروستی دڵەوە بۆ بەدەست هێنانی دڵخۆشی زیاتر. ئەگەر بۆ تەنها جارێکیش ئەم کارە بکەیت لە مانگێکدا ئەوا گۆرانکارییەکت کردووە لە کۆمەڵگاکەت و لە خۆشتدا.

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

بابه‌تی تر بابه‌تی هاوشێوه‌

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!