گەشتکردن بە جیهاندا وەها گران دیار نییە کە دەردەکەوێت بۆ هاوڵاتیانی عێراقی

 پاسپۆرتی عێراقی بە یەکێک لە خراپترین پاسپۆرتەکانی جیهان دادەنرێت بەڵام سەرباری ئەوەش هەڵگرانی پاسپۆرتی عێراقی دەتوانن گەشت بکەن بۆ ٦ لە ٢٠ هەرە باشترین وڵاتە گەشتیارییەکانی کە لە لیستی (یۆرۆمۆنیتۆر) بۆ باشترین ١٠٠ وڵاتی گەشتیاری هاتووە.

 بە فەرمی، عێراقییەکان دەتوانن بەبێ ڤیزە تەنها بچنە ٥ وڵاتەوە بەڵام زۆر وڵاتی دیکەش هەن کە ڤیزە دەدەن بە عێراقییەکان لە کاتی چوونە ژوورەوەیان بۆ ئەو وڵاتە تەمها لە رێی پڕکردنەوەی فۆرمێکی سادەوە.

 لە سەرووی باشترین ئەو ولآتە گەشتیارییانەوە، هۆنگ کۆنگ-ـی سەر بە چینە و باشترین شێوەش بۆ سەردانیکردن ئەوەیە گەشتێک لەگەڵ کۆمپانیایەکی گەشتیاری چینی رێکبخەیت. ئەگەرچی ڤیزەکەیان تەنها بۆ ٦ رۆژە، بەڵام ئەوە باشترین دەرفەتە بۆ سەردانیکردنی یەکێک لە جوانترین و کۆنترین شارستانێتەکانی جیهان.

 یەکێکی دیکە لە شارە پێشەنگەکانی گەشتیاری بریتییە لە ئەستەنبوڵ لەوێش لەگەڵ چوونەژوورەوە لە هەر فرۆکەخانەیەکی تورکیا راستەوخۆ ڤیزە دەدەن. ساڵانە ئەستەنبوڵ ملیۆنەها گەشتیار رادەکێشێت بەهۆی دەوڵەمەندی کولتوورەکەی و هەرزانی و بەتامی خواردنەکانیان

. ئەنتالیا لە تورکیا ئەویش لە ریزی پێشەوەی باشترین شارەکانی گەشتوگوزارە کە بە هەمان شێوە ئاسانە بۆ عێراقییەکان. ئەنتالیا ناسراوە بە جوانی دیمەنی سروشتی و کەنار دەریاکانیان و ئاهەنگە شەوانەکانی.

 شاری کوالا لامپور لە مالیزیا لە باشترین ١٠ شارەکانی گەشتوگوزارە کە زۆر لە عێراقییەکان بۆ گەشتوگوزار و خوێندن رووی لێ دەکەن. مالیزیا یەکێکە لەو وڵاتانەی کە ڕێگا بە چونەژورەوەی عێراقییەکان دەدات بە بێ ڤیزا، هەریەک لە میکرۆنەیژیا، ئێکوادۆر، هایتی، دۆمینیکا و سری لانکا-ش لە هەمان لیستدان.

 بەڵام گەشتکردن تەنها سنووردار نییە بە وڵاتانی ئاسیا، بەڵکو ١٩ وڵاتی ئەفریقی لەگەڵ چونە ژورەوەدا ڤیسە دەدەن بە عێراقییەکان. ئەگەر جەنگەڵەکانی لاوس یان سروشتی مەدەغەشگەرت بە دڵە، ئەوە سواری فرۆکە ببە و بە پاسەپۆرتە عێراقییەکەت برۆ ئەو وڵاتانە.