فەیسبووک ڕێگا لە زیادەڕۆیی دەگرێت: نا بۆ جنیودان، نا بۆ تایفەگەری، نا بۆ کۆمێنتی بریندارکەر

0

لەمەودوا وشەی نەشیاو بەکارمەهێنە لە کۆمێنتەکانتدا ( ئاگاداربە وتارە تائیفی و بریندارکەرەکانت دەسڕدرێتەوە لە فەیسبووکدا).

لەم ڕۆژگارەدا زۆرێک کۆمێنتی ڕەگەزپەرستی و وشەی نەشیاو دەبینرێت لە نێو تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووکدا، کە هەندێکیان بۆ ناوزراندنی سەرۆکی وڵاتانە و هەندێکیشیان لە نێوان خۆیان و پەڕە تایبەتەکانی خۆیان و  لە نێو هاوڕێکانیاندا بڵاوی دەکەنەوە کە ەەندێک جار بە تەواوی سنوری یەکدی دەبەزێنن.

هەندێک لاپەڕەی فەیسبووک  زانیاری ڕگەزپەرستی دوور لە ڕاستی بڵاودەکەنەوە کە ڕ‌ق و توڕەیی لە نێو خەڵکدا دروست دەکەن.

ئازادی و ڕادەربڕینی کەسی شتێکی جوانە، بەڵام پێویستە سنوری کەسانیتر تێنەپەڕێنین تەنانەت ئەگەر هەڵەشبن. پێویستە ڕێز لە ڕای بەرامبەر بگرین و بە شێوەیەکی جوان و دبلۆماسی وەڵامیان بدەینەوە.

هەر بۆیە هەڵمەتێکی ئەلیکترۆنی بۆ نەهێشتنی دەمارگیری دەستیپێکرد، مەبەست لەمەش سڕینەوەی کۆمێنتە ڕەگەزپەرستییەکانە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی وەکو فەیسبووک کە ڕق و کینە بڵاو دەکەنەوە.

هەندێک لە کۆمێنتەکانی سەر لاپەرەی فەیسبووک ” ناوزڕاندن و جنێوی نێوان هاوڕێکان”  کە هەندێکیان زۆر بریندارکەرن و هەندێکیشیان پێکەنیناوین.

بۆئەم مەبەستەش لە ئەوروپا هەڵمەتێک بۆ نەهێشتنی توندڕەوی ئەلیکترۆنی دەستی پێکرد کە مەبەستیان لێی نەهێشتنی کۆمێنتە ڕەگەزپەرستی و جنێو ئامێزەکانە لە نێو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا وەکو فەیسبووک کە ڕق و کینە بڵاو دەکەنەوە لە نێو کۆمەڵگادا.

فەیسبووک هەڵمەتێک دژی توندڕەوی ئەلیکترۆنی ڕادەگەیەنێت

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest
  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

بەڕێوبەرایەتی فەیسبووک هەڵمەتێکی دژی توندڕەوی و ڕ‌ق و ڕەگەزپەرستی لە ئەوروپا ڕاگەیاند وەک وەڵامدانەوەیەک بۆ ڕەخنەکانی ئەڵمانیا لە کاتێکدا بەرپرسە ئەڵمانییەکان کۆمپانیای فەیسبووکیان بەوە تۆمەتبار کرد کە هەوڵی توند نادات بۆ نەهێشتنی کۆمێنتە نەشیاوەکان لە نێو ئەو تۆڕەدا.

هەروەها لە مانگی نۆڤەمبەری ساڵی ڕابردوودا داوایەکی لێکۆڵینەوە  لەسەر فەیسبووک دەرچو بەو مەبەستەی ئەو کۆمپانیایە  ڕێو شوێنی پێویست ناگرێتە بەر بۆ ڕێگرتن لە بڵاو کردنەوەی فتیتنە ئاژاوە لە نێو خەڵکدا .هەر بۆیە هەڵمەتێک دژی بڵاو بونەوەی توندو تیژی لە بەرلین دەرچوو کە لەلایەن وەزارەتی دادی ئەڵمانی پشتگیری لێدەکرێت بۆ پاراستنی بەکارهێنەرانی ئەو تۆڕە کۆمەڵاتەییە و هەماهەنگی دەکرێت لە نێوان کۆمپانیای فەیسبووک و پەیمانگای دیالۆگی ستراتیجی و دامەزراوەی ئەنتۆنیۆ ئەمادیۆ، یەکێک لە گرنگترین ڕێکخراوە ناحکومییە سەربەخۆکانی ئەڵمانیا و سەنتەری لێکۆڵینەوەی نێودەوڵەتی بۆ لێکۆڵینەوەی توندڕەوی و توندو تیژی سیاسی وڕێکەوتن لەسەر کۆکردنەوەی زیاتر لە ملیۆنێک یۆرۆ بۆ پشتگیری سێ لایەنی سەرەکی کە ئەوانیش پشتگیری دارایی ڕێکخراوە ناحکومییەکان و حکومەتەکان و هەروەها پێگە ئەلیکترۆنییەکان و توێژینەوە ئەکادیمییەکان بۆ تێگەیشتن لە ڕەگەز پەرستی دەمارگیری.

بەڕێوبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای فەیسبووک  شێریل ساندبێرگ گوتی ” وتاری فیتنە ئامیز شوێنی نییە لە نیو فەیسبووکدا”.

کۆمپانیای فەیسبووک جەختیشی کردەوە یەکەیکمان دابین کردووە لە کۆمەڵەکی ‘بێر تلسمان” بۆ چاودێری و سڕینەوەی وتارە ڕەگەزپەرستییەکان لە ئەڵمانیا.

بابه‌تی تر بابه‌تی هاوشێوه‌

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Comment moderation is enabled. Your comment may take some time to appear.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!