ماستەر کارت داواکاریی زۆری لەسەرە سەرەڕای قەیرانی ئابوریی عێراق

0

محمد ڕەحیم – یەڵا/ بەغداد

دیاردەی بەکارهێنانی کارتی دڵنیایی بە جۆرە جیاوازەکانییەوە وەکو ماستەر کارت و ڤیزە کارت لە شاری بەغداد لە ساڵی ٢٠١٦بە شێوەیەکی بەربڵاو لە لایەن گەنجان و بازرگانەکانەوە زیادی کردوە سەرەڕای ئەو قەیرانە ئابورییەی وڵات پێیدا تێپەڕ دەبێت. کۆمپانایاکانی حەواڵەکردنی پارە  لە بەغداد کێبڕکێ دەکەن بۆ دەرکرنی ئەم کارتانە، بەڵام دیارترین کۆمپانیا لەم مەیدانەدا (کۆمپانیای عێراقییە بۆ ئاڵوگۆڕی دراو)یە.

ئەندازیار نەعیم، ئەندازیاری  تەکنەلۆژیای زانیاری لە (کۆمپانیای عێراقییە بۆ ئاڵوگۆڕی دراو) گوتی” کۆمپانیای عێراقییە بۆ ئاڵوگۆڕی دراو لەگەڵ کۆمپانیای ماستەرکاردی جیهانی بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ و بە بێ بوونی وەکالەت لە کۆمپانیایەکی عەرەبییەوە کاردەکات بەم هۆیەشەوە موشتەرییەکان دڵنیان کارتەکانیان لە هەموو جیهاندا کاردەکات و ناو و زانیاری تەواوی خۆیانی لەسەرە”.

نەعیم گوتیشی”  سەرجەم مامەڵەی کارتەکان بە خۆڕایی دەبێت جگە لە ڕاکێشانی کاشی پارە لە ڕێگای ئامێری ATM   لە بەرامبەر %٢.٢٥دەبێت . هاوڵاتییان دەتوانن سود لەم کارتانە وەربگرن بە تایبەتی ماستەر کارت  لە بری هەڵگرتنی پارە و بەو ڕێگایەش  دەتوانن پارەکانیان لە دزین بپارێزن بە تایبەتی لەم دۆخە ناجێگیرەی ئێستای وڵاتدا”.

دیاردەی بەکارهێنانی کارتی دڵنیایی وەک (ماستەر کارت و ڤیزە کارت ) دیاردەیەکی نوێیە لە عێراق و لە پاش زیادکردنی گەشتی هاوڵاتییان بۆ دەرەوەی وڵات سەری هەڵداوە. نەعیم ئاماژەی بەوەش کرد بە پێی ئەو سەرژمێرییانەی ئەنجام دراوە ڕێژەی زۆری ئەم کارتانە لە لایەن بازرگان و بەرنامەدانەرانی پێگە ئەلیکترۆنییەکان و ئەندازیارانی کۆمپیوتەرەوە بەکار دێت”.

یەکێک لە کێشەکانی کارتی دڵنیایی لە عێراق کواڵتییەکەیەتی، هەندێک لەو کارتانە بەکارهێنانی دیاریکراوە و ناتوانرێت لە دەرەوەی عێراق بەکاربهێنرێت. ئەندازیارێکی (کۆمپانیای عێراقییە بۆ ئاڵوگۆڕی دراو) ئاماژەی بەوەکرد ” ئەو کارتانەی کواڵتییان زۆر بەرزە و بەکاردێن بۆ کاری کڕین و فرۆشتن لە ڕیگای ئینتەرنێتەوە یاخود ڕاکێشانی ڕاستەوخۆی  پارە  لە ڕێگای ئامێری ATM لە عێراقدا نییە و بە پەرۆشین بۆ بەرەو پێشبردنی ئەم کارە” . گوتیشی” لە حاڵەتی بزربوونی کارتەکاندا کەسێکیتر ناتوانێت بەکاریبهێنێت و دەتوانرێت لە ماوەی کەمتر لە ٢ خولەکدا بوەستێنرێت لە ڕێگای پەیوەندیکردن بە سەنتەری خزمەتگوزارییەوە”.

ماستەر کارت، کارتێکی پلاستیکیی بچوکە بەکاردێت بۆ کاری کڕین و پارەدان. کارتی دڵنیاییی بۆ یەکەم جار لە ئەمریکا بەکارهێنرا کە هەندێک کۆمپانیا بۆ ئاسانکردنی پرۆسەی پارەدان دایان هێنابوو.  لە بەناوبانگترین کارتەکانی جیهان ڤیزە کارت و ماسەتر کارتە کە زیاتر لە ملیارێک و ٦٠٠ ملیۆن بەکارهێنەری هەیە بە پێی سەرژمێرییەکانی ساڵی ٢٠١٢و هەروەها ٢٠ ملێۆن بە پێی سەرژمیریی ساڵی ٢٠١٤.

لەگەڵ ئەوەشدا کە بەبەکارهێنەرانی ڤیزە کارت لە جیهاندا زۆرترن بەڵام ئەندازیار ڕامی عەبدولموحسین لە کۆمپانیای عێراقییە بۆ ئاڵوگۆڕێ دراو ئاماژەی بەوە کرد “کارتەکان بە پێی پێویستی موشتەری پۆلێن کراوە و زۆربەیان کارتەکانی پریپەید و ماستەرکارتیان لاپەسەندە و ئەم کارتانەش بۆ پارەدان لە ڕێگای ئینتەرنێتەوە لە ناوەوە و دەرەوەی عێراق و هەروەها ڕاکێشانی پارەی کاش بەکاردێت “، گوتیشی ” دەتوانیت وای دابنێیت کە بانکیکی بچوک لە گیرفانتدایە  یاخود  کارتێکی بچوک  بۆ هەڵگرتن و پاراستنی پارەکەت”.

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest
ماستەرکارتى پیاوانى خاوەن کار کە دەتوانى تا ٨٠٠٠ هەزار دۆلار لەسەر ئینتەرنێت شت بکڕیت و دەتوانى لەرێی (ئەى تی ئێم)یش تا ٤٠٠٠هەزار دۆلار کاش رابکێشی

هەروەک بازرگان عەباس حەسەن گوتی ” دەرچونی ماستەرکارت لە عێراق و بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ بە بڕی ٨٠٠٠ دۆلار خزمەتگوزارییەکی نایابە بۆ بازرگانان و ئەو هاوڵاتییانەی گەشت دەکەن بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی لە وڵاتانیتر. گوتیشی هێزەکانی پاراستنی فڕۆکەخانە ڕێگامان نادەن بڕی زیاتر لە ١٠ هەزار دۆلار هەڵبگرین و هەروەها  ئەم  ڕێگایە سەلامەتترە و دەمانپارێزێت لە دزین و بزربوونی پارەکانمان “.

جەختیشی کردەوە”  ئەوەی ماستەر کارت لە جۆرەکانیتر جیادەکاتەوە ئەوەیە کە بەشێوەیەکی ڕاستەخۆ دەردەچێت و لە ڕیگای کۆمپانیاکانیترەوە دەرناچیت وەک کارتەکانیتر کە لە کۆمپانیاکانی وڵاتانی عەرەبییەوە دەردەچن کە هەندێک جار وامان لێدەکەن زانیاری هەڵە داخڵ بکەیەن وەکو کۆدی وڵاتەکەمان”.

گوتیشی کۆمپانیای ماستەر کارت کۆمپانیایەکی ئەمریکیی تایبەتە و نزیکەی ٥٠٠٠ فەرمانبەری هەیە و لە ساڵی ١٩٦٦ دامەزراوە بنکەی سەرەکی لە شاری نیویۆرکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکایە.

بابه‌تی تر بابه‌تی هاوشێوه‌

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Comment moderation is enabled. Your comment may take some time to appear.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!