ناوچە لادێنشینەکانی شاری بەسرە بە چالاکی دروستکردنی بەرهەمی دەستکرد لە پەلکی دارخورمادا ناسراون.

ئەم پیشەیە لە لایەن ژنانەوە ئەنجام دەدرێت و هەندیک جار پیاوانیش، بە تایبەت پیاوە بە تەمەنەکان، یارمەیتیدەر دەبن لە دروستکردنی بەرهەمەکاندا، لە سەرەتادا گەڵای پەلکەکانی دارخورماکە لێک جیادەکەنەوە و پاشان ئامادەی دەکەن. ژنان هونەر و داهێنان لەم کارەدا بەکار دەهێنن و باوەشێن و سەبەتەی نان و قاپ و زەمیلە و کەرەستەی ناو ماڵی لێ دروست دەکەن.

سەرەڕای پێشکەوتنی تەکنەلۆژیا لەم ڕۆژگارەدا، بەڵام ئەم کارە دەستییانە هێشتا بەردەوامن. لەگەڵ بینینی بازاڕی بەسڕەدا ڕاستەوخۆ زۆرێک لەم کەل و پەلە دەستکردانە دەکەونە بەرچاو. ئەم کارە لەو شوێنانەدا بەناوبانگە کە دارخورمای لێدەڕوێت، چونکە لە بنەڕەتدا ئەم کارە پشت دەبەستێت بە پەلکی دارخورما.

1- باوەشێن

لەگەڵ هاتنی وەرزی هاویندا ئەم جۆرە باوەشێنانە بازاڕەکانی بەسرە داگیر دەکەن. ئەوەی شایەنی باسە هەندێک لە جوتیاران دەتوانن بەشێوەیەکی تایبەت ئایەت و قورئان و ناوی کەسەکان لەسەر باوەشێنەکان بنەخشێنن. کێشەی کارەبا لە پاریزگای بەسڕە وای کردوە کە دانیشتوانەکەی بگەڕێنەوە بۆ بەکارهێنانی کەرەستە سەرەتاییەکانی ژیان، دروستکردنی ئەم باوەشێنانەش لە پەلکی دارخورما پێویستی بە تێچونێکی زۆر نییە و تەنها لێهاتوویی و دەستڕەنگینی دەوێت کە لە باو و باپیرانەوە بۆ بەسڕاوییەکان بەجێ ماوە.

2 –  زەمیلە یان سەبەتە

ناوچەی ئەبو خەسیبە بە دروستکردنی ئەم جۆرە سەبەتانە بەناوبانگن. ئەم سەبەتانە بۆ گواستنەوەی سەوزەوات و خورما و تەنانەت خۆڵیش بەکار دێت و هەروەها ژنان لە کاتی بازاڕکردندا بەکاری دەهێنن.

3 – راخەر

ئەم راخەرانە لە توڵ و پەلکی دارخورما دروست دەکرێن کە هەندێکیان بە شێوەی لاکێشەیی و هەندێکیان بە شێوەی خڕ دروست دەکرێن و بۆ دانیشتن بەکار دەهێنرێن. لە بەسڕە و بە تایبەتی ئەبو خوسیب، هیچ ماڵێک نییە ئەم راخەرەی تێدا نەبێت.

4 – گسک

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

لە پەلکی دارخورما دروست دەکرێت و لە ماڵەکاندا لە بری گسکی کارەبایی بەکار دێن، ئەویش بەهۆی بڕانی زۆری کارەبا لەو ناوچانەدا.