٥ هۆکار وات لێدەکات بە درێژایی ڕۆژ ماندوو بیت

0

بە درێژایی کات هەست بە ماندوێتی دەکەیت؟ هەست بە بێزاری دەکەیت سەرەڕای ئەوەی باش نوستویت؟.. ڕەنگە یەکێک لەم کێشانەت هەبێت

١ .بڕی پێویست ئاو ناخۆیتەوە

نەخواردنەوەی بڕی پیویستی ئاو دەبێتە هۆی وشکبوونەوە و کاریگەری دەبێت لەسەر ئاستی وزە و بەرەو کەمبونەوەی ڕێژەی خوێن دەیبات و  وا لە خوێن دەکات خەستتر بێتەوە و هەروەها  وا دەکات دڵ نەتوانیت هەستێت بە کاری خۆی و بڕی پێوسیت لە ئۆکسجین دابین بکات بۆ ئەندامەکانیتری لەش.

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

٢. نەخواردنی نانی بەیانی

خواردن بە سوتەمەنی لەش دادەنرێت، کاتێک بەیانیان لە خەو هەڵدەستیت پێویستە ئەو سوتەمەنییە زیاد بکەیت ئەویش لە ڕێگای خواردنی بەیانییەوە وەکو میوە و شیر و هێلکە و جۆرەکانیتر.

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

٣. پشوو نەدان لە کاتی خوێندن و کار کردندا

کۆمپانیای گۆگڵ ڕێگا بە فەرمانبەرانی دەدات کە نیوەڕۆ خەو بکەن لە کاتی کارکردندا بۆ ماوەی ١٥- ٤٥ خولەک. بەڕێوبەرانی گۆگڵ گرنگی ئەم سیستەمە بۆ ئەوە دەگەڕێننەوە تا  فەرمانبەرەکانیان بتوانن ڕێژەی داهێنان و بەرهەمیان زیاد بکەن، کاتێک ئەم پشووە وەردەگرن مێشک و لەشیان ئارام دەبێتەوە.

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

٤. خواردنی خێرا

خواردنی خێرا و کاربۆهیدرات  ڕێژەیەکی زۆر شەکری تێدایە و شەکری خوێن بەرز دەکاتەوە و هەستی ماندوێتی زیاد دەکات. هەر بۆیە دەبێت لەو خواردنانە دوربکەویتەوە و ئەو خواردنانە بخۆیت کە پرۆتینی کەم چەوری تێدایە وەکو نان و مریشک و برنج و سەلەمون و پەتاتە و میوە.

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

٥. ترس ودوو دڵی بەردەوام

کاتێک دەترسیت و دوو دڵیت: ترس و دوو دڵی دوو هۆکاری جادوویی ماندوێتی  جەستەیی و دەرونین. هەتا دەتوانیت لێیان بەدوربە و هەوڵ بدە لایەنی پۆزەتیڤی خۆت بەهێز بکە.

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

بابه‌تی تر بابه‌تی هاوشێوه‌

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Comment moderation is enabled. Your comment may take some time to appear.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!