٨ وڵات بۆ بیانی و کارکردن ناشێت… باوەڕبەوە ناکەیت کە دەخوێنیتەوە

0

٨ وڵات بۆ بیانی و کارکردن ناشێت… باوەڕبەوە ناکەیت کە دەخوێنیتەوە 

رەنگە زۆر خەڵک هەبن بڕیاریان دابێت بچنە وڵاتێکی دیکە بژین و لەوێ کار بکەن و پارە کۆبکەنەوە. ڕەنگە کارکردن لە سینگاپور یان ژاپۆن تەنانەت خەونی ژیانت بێت. بەڵام هەندێک وڵاتی بەناوبانگ هەیە بۆ بیانییەکان ناگونجێت و خەونەکان دەکەن بە دێوەزمە، هەربۆیە یەڵا  بڕیاریدا ٨ وڵات کۆبکاتەوە کە ناگونجێن بۆ بیانییەکان بە چەند هۆکارێک

٨. سیستەمی دادوەری ژاپۆن لەسەر دانپێدانانی هەڵە بنیاتنراوە

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

ژاپۆن یەکێکە لە وڵاتە هەرە پڕ ئاسایش و سەقامگیرەکانی جیهان و ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ توندی و بێبەزەیی پۆلیسی ژاپۆنی کە دەتوانێت هەر کەسێک دەستگیر بکات بۆ ٢٣ڕۆژ بەبێ هیچ هۆکارێکی دیاریکراو. لە کاتی لێکۆڵینەوەکان پۆلیس هەموو جۆرە کەرەستەیەک بەکار دەهێنێت و ئەوەش زۆر لە گیراوەکان ناچار دەکات دان بە شتێکدا بنێن کە نەیانکردووە.

٧. تایلاند خەڵد دەستگیردەکات بەهۆی ئیهانەکردنی سەگی پاشاوە

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

 رەنگە تایلاند وڵاتی کچە جوانەکان، کەنار دەریا دڵفڕێنەکان و نرخی هەرزان بێت، بەڵام هاوکات دەکرێت یەکێک بۆ ماوەی ١٠ ساڵ بەند بکرێت بەهۆی ئیهانەکردنی سەگی پاشاوە

٦. باج لە ئیتاڵیا زۆر زۆرە

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

ئیتاڵیا یەکێکە لە خراپترین جێگاکان بۆ ژیان و کارکردن چونکە خۆت دەبینیت نیوەی داهاتەکەت دەدەیت بە باج. جگە لەوەش، دەوڵەت داوات لێدەکات کە باجی هەر شتێک بدەیت کە لە دەرەوەی ئیتاڵیا هەتە. بۆ نموونە ئەگەر خانووەکەت لە عێراق بفرۆشیت، ئەوە لە ئیتاڵیا باجی ئەوەت لێ وەردەگرن یاخود دەبێت سزایەکی دارایی زۆر بدەیت.

٥. رووداوەکانی هاتووچۆ لە هیندستان ترسناکن

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

 بە گوێرەی راپۆرتەکانی رێکخراوی تەندروستی جیهان، ساڵانە ٢٠٠ هەزار کەس بە رووداوی هاتووچۆ گیان لەدەست دەدەن لەبەر ئەوەی سیستەمی هاتووچۆکە زۆر دواکەوتووە و یاساکان هێند توند نین کە پێشبگرن لە رووداوی هاتووچۆ. لە حالەتی کوشتنی منداڵ بە ئۆتۆمبیل لە هیند، رەنگە زۆرترین سزای دارایی کە بەسەرت بسەپێت خۆی بدات لە ٧٨٠ دۆلار یان ساڵێک لە بەندیخانە. لەبەر ئەمە خەڵک لە یاسا ناترسێت و هەر ئەمەش بیانییەکان دەترسێنێت.

٤. یاساکانی سەنگاپور زۆر توندن

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

 سەنگاپور وڵاتێکی زۆر بچووک بەڵام دەوڵەمەندە. لە رووی داهاتەوە، سەنگاپور باشترین جێگایە بۆ کارکردن، بەڵام بەر لە ماددە بابەتی یاسا توندەکان و سەیرەکانیانە. بۆ نموونە، بنێشت جوین و فڕێدان لەسەر شەقامەکان لە سەنگاپور بە تاوان هەژمار دەکرێت و سزاکەی ١٠٠٠ هەزار دۆلارە. هەوڵ دەدەیت  لە شوێنێکی گشتی میز بکەیت؟خۆت لە بەندیخانە دەبینیتەوە. ئەم یاسایانە رەنگە لە بنەڕەتدا باش بن بەڵام ئەگەر لەبیرت بچێت لە دوای خۆت ئاودەست پاک بکەیتەوە ئەوە ٢٠٠ دۆلار سزا دەدرێیت.

 ٣. خەرجی ژیان لە بەریتانیا بێمانایە

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

 رەنگە بەریتانیا وڵاتی کەلتوور و خۆشی ژیان بێت بەڵام مەگەر تەنها داهاتێکی زۆرت هەبێت، ئەگینا ناتوانێت ئەو خەرجییە زۆرانەت پێ بدرێت. لە دوای وەبەرهێنانی چینی، سعودی و رووسییەکان وەبەرهێنەری گەورەی نیشتەجێبوونن لە بەریتانیا، هەربۆیە نرخی خانوو و ئەپارتمانت بە رادەیەکی زۆر بەرزە. ئەگەر بە مووچەیەکی ناوەندی کارت کرد، ئەوە ناتوانیت لە بەڕیتانیا بژیت، هەربۆیە بیانییەکان خۆیان بەدوور دەگرن لە بەڕیتانیا بژین و بەتایبەتی لە لەندەن ئەگەر بتەوێت خانووێک یان شوقەیەک بکڕیت.

 ٢. یاسای موخەدەرات رەنگە ژیانت لەناو ببات لە ئیمارات

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

 باشترین رێگا بۆ پێشێلنەکردنی یاسا لە وڵاتێکی بێگانە ئەوەیە یاسای موخەدەراتیان پێشێل نەکەیت، وانییە؟ هەڵەیە!

لە ئیمارات رەنگە بخرێیتە بەندیخانەوە ئەگەر هەرجۆرە پەیوەندییەکت بە موخەدەڕاتەوە هەبووبێت. ئەگەر موخەدەڕاتت لە عێراق یان هۆڵەندا خواردبێ و دواتر گەشتی ئیماراتت کردبێت، ئەوە بەند دەکرێیت ئەگەر هاتوو ماددەکانی موخەدەڕاتیان لەناو خوێنت بینییەوە. ئەم یاسایانە تەنها بۆ بەکارهێنانی موخەدەڕات نییە، بەڵکو بۆ داو و دەرمانیشە. هەربۆیە ئاگات لە خۆت بێت لە بەکارهێنانی هەر دەرمانێک چونکە رەنگە بتخاتە بەندیخانەوە.

 ١. ئاسمانی چین بکوژە و تۆش قوربانییەکە

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

 چین بووەتە جێگای هەموو بیانییەکان و ئەوانەی بە دوای کار دەگەڕێن چونکە ئابوورییەکی بەهێزی هەیە و داهاتەکەشی باشە، بەڵام دیوە خراپەکەی ئەوەیە کە هەوای چین رەنگە بتکوژێت بەر لەوەی بتوانیت تام لەو پارەیە وەربگریت. رێژەی پیسبوونی ژینگە لە چین پەنجا جار زیاترە لەوەی لە لایەن رێکخراوی تەندروستی جیهانەوە رێگای پێدراوە، ئەمەش ساڵانە دەبێتە هۆی مردنی ١.٦ ملیۆن کەس و نەخۆشخستنی ملیۆنەها کەسی دیکە بە جۆرەها نەخۆشی کوشندە و کێشەی هەناسەدان. ئەگەر بۆ کار چوویت بۆ چین، بیرت نەچێت کە ماسکی هەناسەدان هەڵبگریت.

بابه‌تی تر بابه‌تی هاوشێوه‌

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!