پەتای نەخۆشی دواکەوتن

0

هەندێک کەس هەرگیز  لە کاتی خۆیدا ئامادە نابن بۆ کۆبونەوە یان ئاهەنگەکان ئەویش بە هۆی چەند هۆکارێکی جیاوازەوە وەک بڕانی کارەبا یان قەڕەباڵغی ڕێگا و بانەکان یاخود خەبەرنەبوونەوەیان و هەندێک جاریش شۆفێری تاکسییەکە درەنگ دێت بە دوایاندا. زۆربەمان ئەو هاوڕێیەمان هەیە کە هەمیشە حەز دەکات دواهەمین کەسبێت بگاتە ئاهەنگەکە، ئەمەش تەنها لەبەر ئەوەیە کە  سەرنجی هەمووان بۆ خۆیان ڕابکێشن. ئەی ئایا تۆ لەو کەسانەیت کەهەمیشە درەنگ دەگەیتە شوێنی کار یاخود زانکۆ یان خوێندنگاکەت، ئایا لەخۆتت پرسیوە بۆچی؟ ئایا دواکەوتن نەخۆشییە؟

لێکۆڵەران چەند دەیەیەکە بەردەوامن لەهەوڵدان بۆ شیکردنەوەی هۆکاری ئەم دیاردەیە هەر بۆیە توانییان چەند هۆکارێک بدۆزنەوە کە دەبێتە هۆی دواکەوتنی مرۆڤ. (سۆماتی ڕێدی) لە ڕاپۆرتێکیدا بۆ ڕۆژنامەی شەقامی بۆرسە و ئابوری ئەمریکی  ئەم هۆکارانەی ڕون کردەوە:

1 – ناتوانن بە باشی کاتەکانیان بپێون:( ڕۆجەر پۆلەر)، مامۆستای زانستی دەرونی لە زانکۆی وێلفرید لۆریر لە واتەرلۆ، ئۆنتاریۆ دەڵێت، “یەکێک لە هۆکارە بەربڵاوەکانی دواکەوتنی خەڵک بە شێوەیەکی بەردەوام ئەوەیە کە هەمیشە بە هەڵەدا دەچن لە پێوانەکردنی کاتی پێویست بۆ ئەنجامدانی کارێک، کە بە (هەڵەی پلان دانان) ناوی دەبات”.  لێکۆڵینەوەکان سەلماندوویانە کە بە ڕێژەی %٤٠ی خەڵک ئەو کێشەیەیان هەیە.

 

via GIPHY

2 – بیرکردنەوەی ئۆکتاپۆسی(هەشتپێی): لە ساڵی ٢٠٠٣دا ئەو لێکۆڵینەوەیی جین کۆنتی لەسەر ١٨١ کەس ئەنجامیدا کە هەمیشە لە وێسگەی شەمەنەفەر و میترۆکاندا دوادەکەوتن لە شاری نیویۆر سەرکەوتنی بەدەست هێنا. لێکۆینەوەکە دریخست ئەو کەسانەی کە هەمیشە سەرقاڵن بە ئەنجامدانی چەند کارێک پێکەوە لە یەک کاتدا، هەمیشە دوادەکەون لە کارەکانیاندا زیاتر لەو کەسانەی کە سەرقاڵ نین.

 

via GIPHY

3 – چەند کەسایەتیی( جۆری کەسایەتی ): (کۆنتی) لە زانکۆی سان دیاگۆی ئەمەریکا هەستاوە بە دۆزینەوەی دوو جۆر لە کەسایەتی ‌‌(ا) و (ب). ئەوانەی لە گروپی یەکەمدان، کەسانی زیاتر بە ئامانج و رێکخراون و هەستێکی زۆریان هەیە بۆ گرنگیی دەستکەوت (هەمیشە بەجۆشن بۆ بەدەستهێنانی دەستکەوتی زیاتر) و کەسایەتییەکانی هەمیشە لە کاتی خۆیدا ئامادەن. هەرچی ئەوانەی گروپی (ب)یە، ئەو کەسانەن کە زیاتر حەز بە ئارامی و ئاسودەیی دەکەن هەربۆیە لە زۆربەی شتەکان دوادەکەون. توێژینەوەکەی کۆنتی ئەوەشی سەلماندووە کە ئەندامانی هەردوو گروپەکە، جیاواز هەست بە کات دەکەن. ئەمە قسەی رێدی بوو. لە رێی سێ توێژینەوەی پێشووتری، رۆدی بۆی دەرکەوتووە کە کەسایەتییەکانی گروپی (ا) لە ٥٨ چرکە هەست بە خولەکێک دەکەن لە کاتێکدا ئەوانەی گروپەکەی دیکە لە ٧٧ چرکە هەست بە خولەکێک دەکەن. ئەگەر ١٨ چرکە جیاوازی کاتەکەیان بێت بۆ خولەکێک، ئەی بۆ کاتێکی درێژتر؟

 

via GIPHY

نەخۆشی دواکەوتن دەکرێت لە نێوان خەڵکدا بگوازرێتەوە، بە جۆرێک کاتێک کەسێک دەبینێت بەرامبەرەکەی لە کاتی خۆیدا نایات بۆ دیدارێکیان، ئەویش درەنگ دەچێت. لە هەر حاڵەتێکدا، دەبێت دان بە خۆت و کێشەکەت بنێیت و هەمیشە هەوڵ بدەیت بە ئاراستەی راست برۆیت.

بابه‌تی تر بابه‌تی هاوشێوه‌

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!