هەر لەیەکەم چرکە دڵم لێیدا و خۆشم ویست…
زۆر جارئەم ڕستەیەت بیستووە، بەڵام چۆن دەزانیت کە ئەمە سەرنج راکێشانە نەک خۆشەویستی ؟ هەندێک جاریش دەگووترێت : ئەمە خۆشەویستی راستەقینە یە و ئەمەیان خۆشەویستی ڕاستەقینە نییە، بەڵام خوێنەری ئازیز خۆ هەستی مرۆڤ کاڵا نییە تا عادی و ئەسڵی هەبێت!  بۆیە ئەم بابەتە دەکرێت یارمەتیدەرت بێت تا جیاوازی بکەیت لەنێوان خۆشەویستی و سەرنج ڕاکێشان :
-کاتێک کەسێکت خۆشدەوێت ناتوانیت هۆکارەکەی بەوردی دیاری بکەیت بەڵام ئەو ساتەی یەکێک سەرنجت ڕادەکێشیت هۆکاری تایبەت لە پشتی ئەم هەستەی تۆوە هەیە، وەکو جوانی لەش و لار و ڕێک پۆشی یان  ئاستی هۆشیاری و زیرەکی یاخود ڕۆح سووکی و قسەشیرینی، بەڵام چونکە ئەم شتانە لاوەکین و لە زۆر کەس بەدییان دەکەیت بۆیە دوای  ماوەیەک ئەم هەستە کز دەبێت نامێنێت،  کەچی هەستی خۆشەویستی بەردەوام دەبێت و زۆر جاریش تا مردن کۆتایی نایێت.
-خۆشەویستی حاڵەتێکی ڕۆحییە زیاتر و زۆر جار بێ ئەوەی ئەو کەسەی خۆشت دەوێت قسە بکات هەستی پێ دەکەیت و لەوانەشە پەیوەندی( تێلیپاثیت ) لەگەڵی هەبێت بەڵام سەرنج راکێشان بەم قوڵی یە نییە و لەوانەشە هیچ لەو کەسە تێ نەگەیت و نەتوانیت بیخوێنیتەوە .
-کاتێک کەسێکت خۆش دەوێت زۆر بەسادەیی و بەشێوەیەکی ئاسایی رەفتاری لەگەڵ دەکەیت بەڵام لە حاڵەتی ئیعجاب هەموو کات دەتەوێت باشترین شتەکانی خۆت پیشانی ئەو کەسە بدەیت و سەرنجی ڕابکێشیت.
– کاتێک کەسێکت خۆش دەویت هەست بەجۆرێک لە ئارامی دەکەیت و دەتەوێت لەگەڵ ئەو کەسە بژیت بەڵام لە حاڵەتەکەی تر دەترسیت هەستت بگۆڕێت ، بۆیە کاتێک بیر لە ژیانکردن دەکەیتەوە لەگەڵی دەشلەژێێت و هەست بەترس و دوودڵی دەکەیت.
-لە حاڵەتی خۆشەویستی دەتوانیت بەدلێکی فراوانەوە چاوپۆشی لەهەڵە و کەمووکورتییەکانی ئەو کەسە  بکەیت بەڵام سەختە بەخاتری سەرنج ڕاکێشان ئەمە بۆ کەسێک بکەیت.
-کاتێک کەسێکت خۆشدەوێت هەوڵدەدەیت گۆڕانکاری بنەڕەتی لەخۆتدا بکەیت و ببتە کەسێکی باشتر بەڵام لە حاڵەتی ئیعجاب ئەمە ڕوونادات و ئەگەر رووبدات ئەوا کاتییە و تەنها تا ماوەیەکی کورت ئەمەت پێدەکرێت.
هیوادارین ئەم بابەتە یارمەتیدەرتبێت و چیتر ئەم دوو هەستە تێکەڵ نەکەیت و ئەگەر تۆش لە ئەزموونی خۆت دەرەنجامی ترت دەست کەوتووە دەتوانیت بەشداربیت و لە کۆمێنتدا رای خۆتمان پێ بڵێیت.