چەند پێکهاتەیەکی سروشتی بۆ پیاوان بۆ کەمکردنەوەی ئازار لە پاش ڕیش تاشین

0

ژمارەیەکی زۆر لە پاش ڕیش تاشین توشی هەوکردن و خوران و ئازار دەبن کە دەبێتە هۆی بێزارکردنیان. هەر بۆیە یەڵا هەستاوە بە پێشکەشکردنی کۆمەڵێک پێکهاتەی سروشتی کە هاوکاریت دەکات بۆ نەهێشتنی ئازار و برینداربوون لە پاش ڕیش تاشێن.

١. هەنگوین

هەنگوین بەوە ناسراوە کە دژە باکتریایە و هەوکردن کەم دەکاتەوە و پێست بە شێداری دەهێڵێتەوە، هەر بۆیە بەچارەسەری برینداربوونی پاش ڕیش تاشین دادەنرێت.

٢. شەکر

دەتوانیت کەوچکێکی بچوک شەکر بکەیت بەسەر ئەو شوێنەدا کە برینداربووە بۆ وەستانی خوێنبەربوونەکە. لەگەڵ ئەوەشدا بۆ پاککردنەوەی برینەکە لە باکتریا بەکار دێت.

٣. ئسپرین

چەند دەنک ئیسپرین لە ئاودا بتوێنەرەوە و پاشان پارچەیەک لۆکەی پاک بژەنە بە ئاوەکەدا و بیخەرە سەر برینەکەو پەستان بخەرە سەری هەتا خوێن بەربوونەوکە دەوەستێت.

٤. ڤاسلین

ڤاسلین لەو ناوچانە بدە کە بریندارن، بەو شێوەیە خوێن بەربوونەکە دەوەستێت و پێستەکە شێدار دەکات.

٥. خەیار

بە باشترین چارەسەر دادەنرێت بۆ ڕزگاربوون لە هەوکردنی پێست، هەر بۆیە کەمێک بکەرە ناو ئەو ئاوەی بەکاری دەهێنیت و پێستی دەموو چاوت شێدار دەکات، لەگەڵ ئەوەشدا ڕێژەیەکی زۆر ڤیتامین (سی و کەی) تێدایە کە ئازار و خوران کەم دەکاتەوە.

بابه‌تی تر بابه‌تی هاوشێوه‌

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Comment moderation is enabled. Your comment may take some time to appear.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!