چەند ڕێنماییەک بۆ بەیانییەکی چست و چالاک

0

زوو لەخەو هەستانی بەیانیان  یەکێکە لەو کارە قورسانەی  ڕۆژانە  لە ژیانماندا دووبارە دەبێتەوە بەڵام  بەڕاستی کێشەکە لە بەیانیاندایە؟  ئایا خەو خۆشییەکەت ئیسراحەتت پێدەدات یان وات لێدەکات هەست بە تەمبەڵی و بەفیڕۆدانی کاتە بەنرخەکانت بکەیت؟ باش بیر لەم بابەتە بکەرەوە، بەڵام یەڵا کۆمەڵێک ڕێنماییت دەداتێ کە بتوانیت سودی لێ ببینیت

  1. هەوڵ بدە تێرخەو ببە: هەوڵ بدە ڕۆژانە ٦-٨ کاتژمێر بنو، چونکە کەم خەوی توشی توڕەبوون و تەمبەڵی و بیزاریت دەکات. هەوڵ بدە شەو نخونی سەر مۆبایل و فەیسبووک وەلانێ لە پاش ١٢ی شەو.
  2. بە هێواشی هەستە: هەوڵ بدە زەنگی وەخەبەر هێنانەوەکەت بە دوو جار دابنێ، یەکەمیان بەئاگات دەهێنێتەوە و لەگەڵ زەنگی دووەمدا ئامادە دەبیت بۆ هەستان.
  3. بە وریایی زەنگی وەخەبەرهێنانەوەکەت هەڵبژێرە: هەندێک پێیان وایە دەنگی بەرز بە خێرایی وەخەبەریان دەهێنیت، بەڵام لە ڕاستییدا دەنگی بەرز لە بەیانیاندا وات لێدەکات  توڕە و شپرزە ببیت، هەر بۆیە دەبێت ئیتر گۆرانییەکانی غەزوان فەهد و محمد سالم لەسەر وریاکەرەوەی مۆبایلەکەت لابەریت لە بەیانیاندا و میوزیکێکی هێمن دابنێیت هێواش هێواش دەنگەکەی زیاد بکات،  باشتر وایە لە هەمان کاتدا  ڕوناکییەکی لەگەڵدابێت وەک ئەوەی خۆر لە ژورەکەت هەڵبێت.
  4. ژەمێکی بەتامی  بەیانیان بخۆ: هەمیشە هەوڵ بدە ژەمێکی بەتامت هەبێت بۆ بەیانیان، لەوەش باشتر نییە ئەم ژەمە لەگەڵ دایک و باوکتدا بخۆیت، یاخود ژەمێکی خۆش کە هاوسەرەکەت بۆت بهێنیتە سەر جێگای نوستنەکەت یان بە پێچەوانەوە، گرنگ ئەوەیە بە ژەمێکی بەتام گرنگی بە خۆت بدەیت.

هەندێک وەرزش ئەنجام بدە: ئێمەی عێراقی بە شێوەیەکی گشتی هەست بە دوو دڵی دەکەین بە ئەنجامدانی وەرزش لە دەرەوەی ماڵەکانماندا و شەرم دەکەین خەڵک بمانبینێت هەر بۆیە ئێمە ڕێنماییت دەکەین وەرزش بکەیت  لە کەش و هەوایەکی کراوەدا بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی سروشتی وزە بەدەست بهێنیت و هەستی دڵخۆشی و گەشبینی زیاد بکەیت.

via GIPHY

 

via GIPHY

 

via GIPHY

 

via GIPHY

 

via GIPHY

بابه‌تی تر بابه‌تی هاوشێوه‌

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!