چەند ڕێنماییەک وات لێدەکات زیرەکتربیت

0

چەند ڕێنماییەک وات لێدەکات زیرەکتربیت

لێکۆڵینەوە نوێیەکان دەریانخستووە زیرەکی سیفەتێکی جێگیر نییە لە مرۆڤدا ولە کەسێکەوە بۆ کەسێکیتر دەگۆڕێت.  گۆڤاری نیوس ویکی ئەمریکی چەند ڕێنماییەکی پێشکەش کرد بۆ زیادبوونی ڕێژەی زیرەکی و توانای کەسیی لە ڕێگایی گەشەپێدانی توانای عەقڵی و گەشەپێدانی وەرگرتنی زانیارییەوە.

ئەم ڕێنماییانە پەیڕەو بکە بۆ ئەوەی ڕێژەی زیرەکیت زیاد بکەیت:

ڕاهێنانی عەقڵی
لێکۆڵینەوە زانستییەکان گرنگی ئەو یارییانە دەردەخەن کە گەشە بە مێشک دەدەن وەکو شیکارکردنی وشە یەکتربڕەکان کە لە ڕۆژنامە و گۆڤارەکاندا هەیە و هەروەها یارییە کۆمپیوتەریی و پلەیستەیشنەکان توانای گەشەی مێشک زیاد دەکەن.

زمانیتر فێرببە
ئینتەرنێت چەندین پێگەی بە خۆڕایی بۆ فێربوونی زمانی نوێ  دابین کردووە ئەمەش توانای بیرکردنەوەت چڕ دەکاتەوە بە هۆی وەرگرتنی زانیاری و هەڵگرتنی لە مێشکدا و پاشان دەربڕینەوەیان، دووبارە مێشک  چالاک دەکات.

خواردن و بەهارات 
خواردنی ڕۆژانەی پارچەیەک شوکلاتەی تۆخ مەترسی توشبوون بە نەخۆشی زەهایمەر کەم دەکاتەوە، هەر بۆیە زیادکردنی خواردنی جۆرەکانی بەهاراتی وەکو زەردەچەوە ڕێژەی داڕمانی عەقڵی کەم دەکاتەوە.

دۆزینەوەی هاوڕێی زیرەکتر لە خۆت
دۆزینەوەی هاوڕیی لە خۆت زیرەکتر ڕێگایەکی باش و خێرایە بۆ فێربوون و گەشەپێدانیی کەسیی و وەرگرتنی ئەزموون و زانیاری لێییەوە.

بنێشت جوین
لێکۆڵینەوەکان سەلماندویانە بنێشت جوین بیرەوەری بەهێز دەکات بە ڕێژەی %٣٥  چونکە هانی دەردانی مادەی ئەنسۆلین دەدات لە لەشدا کە بەشێکی پەیوەندی بە مێشکەوە هەیە.

پشوو وەربگرە
هەموو ٢ کاتژمێر جارێک ١٥ خولەک پشوو وەربگرە بۆ ئەوەی بتوانیت دووبارە بیربکەیتەوە پاش ئەو ماوەیەی کە بە چڕی کارت کردووە.

وەرزش بکە
ئەنجامدانی چالاکی جەستەیی و هەندێک راهێنانی تایبەت سوڕی خوێن چالاک دەکات لە لەشدا وئەمەش وا دەکات ڕێژەی ئۆکسجینی خوێن زیاد بکات و مانای وایە کە ڕێژەیەکی زیاتر ئۆکسجین دەڕوات بۆ مێشک.

بابه‌تی تر بابه‌تی هاوشێوه‌

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Comment moderation is enabled. Your comment may take some time to appear.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!