کەی کاتی گونجاوە بۆ جێهێشتنی کارەکەت؟

٧خاڵی لێکچومان بۆ هەڵبژاردوون کە زۆربەی لێکۆڵینەوەکان لەسەری کۆکن بۆ دەستنیشانکردنی کاتی گونجاو بۆ جێهێشتنی کار

١. هەست بە تایبەتمەندی ناکەیت، پشتگوێ خراویت، هەڵەیەک لە ئارادایە و نازانیت چییە؟ گوێت لە ڕەخنەی زۆر دەبێت:ئەگەر تێببینی ئەوەت کرد کە لە گرنگی کارەکەت کەم دەکەنەوە و کارکانت بەرز نانرخێنن، هەرەروەها زۆر گوێت لە گلەیی و ڕەخنە دەبێت لەسەر کارەکەت لە ڕێگای ئیمەیڵ یان ئاگادارکردنەوە لە لایەن بەڕێوبەری کارەکەتەوە لە کاتێکدا تۆ ڕانەهاتوویت ئەم جۆرە ڕەخانانەت لێبگیرێت، یان بەڕێوبەرەکەت دەربارەی چاککردن و بەرەوپێشچونی کارەکەت قسەت لەگەڵ دەکات ئەگەر نا دەردەکرێیت و بابەتەکەش جدییە و گاڵتە هەڵناگرێت.  هەروەها تێبینی ئەوە دەکەیت کەس ڕا و بۆچونت وەرناگرێت و بانگت ناکەن بۆ کۆبونەوە گرنگەکان و پێیان وایە کارەکانت هیچ ناگۆڕێت و کاریگەری دروست ناکات، لەگەڵ ئەوەشدا کە تۆ بەردەوام هەوڵی باشترکردنی کارەکەت دەدەیت بەڵام هیچ ئەنجامێکی ڕون نابینیت، هەر بۆیە ئەگەر ئەمە نیشانەیەکە بۆ ئەوەی بزانیت کە کارەکەت لە مەترسیدایە و لەوانەیە بەڕیوبەرەکەت زانیاریت لەسەر کۆبکاتەوە لە لاپەڕەیەکدا و بە دەرکردنت بدات، هەر بۆیە لەو دۆخەدا باشترە کارێکی نوێ بدۆزیتەوە.

 

٢. سیاسەتی ڕێکخراوەکە یان کۆمپانیاکە:  هەست بە بێزاری و ماندوێتی دەکەیت  لە سیاسەتی ئەو کۆمپانیایە یان ئەو ڕێکخراوەی کاری تێدا دەکەیت و پێت وایە ناتوانیت هیچ شتێی گرنگ بکەیت؟ هەروەها  چەند ئاستەنگێک هەیە کە ناهێڵێت کارەکانت وەکو خۆی بکەیت و پێشێلی بیر و باوەڕەکانت دەکات؟ بە کاتێکی سەختدا تێپەڕ دەبیت   و ڕەنگە کاریگەری لەسەر ژیانی کارکردنت بەجێ بهێڵێت بە شێوەیەکی گشتی. هەروەها ڕەنگە بێزاربیت بە هۆی شێوازی کارکردنیانەوە  چونکە تەنها کار بە قسە دەکەن و هیچ کردارێکی ڕاستەقینەیان دیار نییە.

٣. هەست بە بێزاری  دەکەیت: کاتێک زەنگی کاتژمێرەکەت لێدەدات و تەواو دەبێت  لە بەیانیدا و پێت خۆشە ڕاستەوخۆ بنویتەوە مانای وایە کارەکەت خۆش نییە و سەرنجت ڕاناکێشێت و هیچ سەرکێشێیەکی تێدا نییە، هەروەها نەفرەت لەو ڕۆژە دەکەیت کە دەڕۆیت بۆ کار و بۆ چەند مانگێکیش بەو شێوەیە بەردەوام دەبیت و هەست بە نیگەرانی و دوو دڵی دەکەیت کاتێک بیر لە کار دەکەیتەوە، بێگومان چەند هۆکارێک هەیە کە وات لێدەکات بەو شێوەیە بیر لە کارەکەت بکەیتەوە و ئەو هەستەت هەبێت کە پاڵنەرێک نییە بۆ بەرەو پێشچونت لە کارەکەتدا و بەردەوام ڕقت لە کارەکەت دەبێتەوە. ئەمەش بێگومان مانای ئەوەیە کە دەبێت بیر لە کارێکی نوێ بکەیتەوە. ڕەنگە هاوڕێ و کەسە نزیکەکانت هەست بە گۆڕانکاری بکەن لە تۆدا و پیت بڵێن کە تۆ هەمان کەس نیت کە ڕاهاتوین بتبینن. کەواتە دەبێت گوێ لە هەستەکانت بگریت و لە خۆت بپرسیت”بۆ”؟ ئەو نیشانەیەش دەتبات بەرەو دۆزینەوەی کارێکی نوێ.

 

٤. بەڕێوبەرەکەت لە دۆزەخەوە هاتووە: کێشە دێتە ڕیگات لە کاتی کارکردندا لەگەڵ بەڕێوبەرەکەت و بەردەوام دۆخەکە بەرەو خراپتر دەڕوات. زۆربەی کەس بەهۆی بەڕێوبەرەکانیانەوە واز لە کارەکانیان دەهێنن هەرچەند کارەکەشیان پێخۆشبێت، بەڵام مادام بەڕێوبەرەکەت لێت ڕازی نییە و بێزارە لێت باشتر وایە واز بهێنیت.

٥. کارەکەت کاریگەری لەسەر ژیانی کار و داهاتووت بەجێ دەهێڵێت: بە پێی گوتەی ئەماندا ئۆگێستین پسپۆڕی لایەنی دۆزینەوەی کاردا لە پێگەی زە لادەر” ئەگەر هەستت کرد کارەکەی ئێستات هاوکاریت ناکات بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانت لە داهاتوودا و ڕەنگە چەند لێهاتووییەکت هەبێت کە لەگەڵ ڕێساکانی ئەو ڕێکخراوەدا نەڕوات کە کاری لێ دەکەیت، پاشان سەرکەوتونابیت . هەر بۆیە باشتر وایە بۆ کارێکی نوێ بگەڕێیت”.  ئەمە لە لایەکەوە و لە لایەکیتریشەوە دەبێت لە سیستمی زیادکردنی موچە پرسیت ئایا زیاد دەکرێت یان نا، ئەگەر ئەو سیستمەیان نەبوو بە شێوەیەکی مانگانە یان تەنانەت پاش ٣ ساڵ باشتر وایە بیر لەوە بکەیتەوە کە دەبێت کارێکی نوێ بدۆزیتەوە.

٦. کارەکەت کار لە تەندروستیت دەکات: ئەگەر کارەکەت کار لە تەندروستی جەستەیی و دەرونیت دەکات و هەروەها کاریگەری هەیە لەسەر پەیوەندکردن بە کەس وکار و نزیکەکانتەوە،  ئەوا زۆر پێویستە بە شوێن کارێکی نوێدا بگەڕێیت. هەروەها ئەگەر شوێنی کارەکەت دورە و کاتت نابێت کە لەگەڵ خێزانەکەتدا بەسەری بەریت، بەهەمان شێوە بیر لە کارێکی نوێ بکەرەوە.