ئه‌رشیفی مانگانه

ئه‌یلول 2016

مامۆستایان بێ ئەوەی بەڵێن وەربگرن ناڕەزایەتییە بەرفراوانەکەیان کۆتایی پێهێنا

مامۆستايان و ده‌سته‌كانى ناڕه‌زايه‌تى خه‌ڵك, بێئه‌وه‌ى به‌ڵێنێكى ئه‌وتۆ وه‌ربگرن, ناڕه‌زايه‌تيه‌ فراوانه‌كه‌يان كۆتايى پێهێنا و ئێستا ده‌سه‌ڵات و هاوڵاتيانيش چاوه‌ڕوانى هه‌نگاوى داهاتوى رێكخه‌رانى خۆپيشاندانه‌كانن. ‌پارێزگاكانى…

مەلاک، لە زینداندا بە بێ ئاگاداربوونی خێزانەکەی پەڕتوکێک بەرهەم دەهێنێت

ئایە مەنسور – یەڵلا ئەو خولیای نوسینی هەبوو وەک هەر کەسێکیتر پێی وابوو نوسین ئەو روحەی ئازاد دەکات کە خیزانەکە بەندیان کردبوو. ئەوان پێیان وابوو نوسین حەرامە و ژنان نابێت دەستی بۆ بەرن، بەڵام مەلاک-  ئەو کچەی ئەم نازناوەی بۆخۆی هەڵبژارد…

لەکۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیراندا باس لە دامەزراندنی خوێندکاران کرا

رۆژی ٢٩-٩-٢٠١٦ کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان  ئەنجامدراو و قسە لەسەر پرسی موچە و بارودۆخی دارایی هەرێمی کوردستان کرا. کۆبوونەوەکە لە پێنج تەوەری سەرەکی پێکهاتبوو کە تایبەتبوو بە قسەکردن لەسەر موچەی مانگی حەوت و هەشتی…

خەڵاتی ئیج نۆبڵ  بۆ گەمژەترین لیکۆڵینەوە

لە وەتەی ساڵی ١٩٩١ گۆڤاری Annals of Improbable Research هەموو ساڵیک  خەڵاتی ئەو لێکۆڵینەوە و توێژینەوە پێکەنیناویانە دەکات کە لە ناوەڕۆکدا هیچ بایەخێکی زانستی ئەوتۆیان نییە و، کەچی هیلاکی و شەونخونی و ماندووبوونێكی زۆرییان پێوەکراوە،…

وەزیری خوێندنی باڵا نووسراوێک ئاڕاستەی نووسینگەی سەرۆکی حکومەت دەکات

یوسف گۆران وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، لە نووسراوێکیدا کە ئاڕاستەی نووسینگەی سەرۆکی حکومەتی کردووە بە ناونیشانی مووچە، نیگەرانی خۆی لە ئاست خراپی باردۆخی مامۆستایانی زانکۆکانی هەرێمی کوردستان دەردەبرێت و گرفتی گواستنەوەی…

چی دەربارەی مێروولەی ئاگرین دەزانیت؟

 مێروولەی سوور یاخود مێروولەی ئاگرین، یەکێکە لەو مێرووانەی کە مرۆڤییان تووشی سەرسامی کردووە چونکە توانایەکی بەرچاوی هەیە لە کاری بەکۆمەڵ و بەرگەگرتنی بارودۆخی سەخت، بۆیەش ئەم ناوەی لێنراوە چونکە گاز گرتنەکەی وەکو ئاگر وایە.

١٠ پرسیار جۆری  زانیارییەکانت دەست نیشان دەکەن!

لە ڕێگای وەڵامدانەوەی ئەم چەند پرسیارە دەتوانیت خۆت هەڵبسەنگێنیت و بزانیت زانیارییەکانیت تا کوێ بڕ دەکەن، ئایا بایەخ بەکۆکردنەوەی زانیاری لەسەر وڵاتانی جیهان دەدەیت یاخود بەلاتەوە گرینگ نییە؟  فەرموو وەڵامیان بدەوە:

یەکێتی مامۆستایانی کوردستان گردبوونەوە ئەنجام دەدات و بەرپرسانی پارتیش پێشبینی تووندو تیژی دەکەن

یەکێتی مامۆستایانی کوردستان ئەمڕۆ لە بەردەم سەرجەم لقەکان گردبوونەوەی سەرتاسەری ئەنجامدا و، لێدانی زەنگی نارەزایی سەرتاسەری لە سەرجەم لقەکانی خۆی ڕاگەیاند. دوای ئەوەی لە ٢١ی  مانگی ڕابردوو شاندێكی یەکیتی مامۆستایان چاویان بە " مەسعود…

Pin It on Pinterest