بینایی شۆرش

لەگەل ئەوەى ئێمە لە سەدەی  بیست و یەکداین، بەڵام ئەوەندەی بە لەدایکبوونی کور دڵخۆش دەبین بۆ کچ بەو جۆرە نین ، هەمیشە هاتۆتە بەرگوێم دەڵێن خوا کوڕێکی جوانت باتێ، وقەت رۆژێ دوعای لەدایکبوونی کچیان نەکردوە ؟

هۆکارەکان زۆرن لەوانە:

– پەروەردەی هەڵە: خێزان بەجۆرێک کچەکان پەروەردە دەکەن کە لاواز و ترسنۆک بن و کوڕەکان دەسەپێنن بەسەریاندا.

– کۆمەڵگەی پیاو سالاری.

– ئامۆژگاری کچ دەکەین بەڵام کوڕ نا: ئامۆژگاری کچەکانمان دەکەین تا نێرینە زیانیان پێنەگەیەنن ،بەڵام هیچ کات بە کوڕەکانمان ناڵێین کە ڕێز لە مێینە بگرن وبەکەمتر لێیان نەڕوانن.

– پیاو سەرچاوەى بژێوییە: دەڵێن تەنها پیاو دەتوانێت سەرچاوەیەکی دارایی بێت بۆ خێزان و ژنان!! .. باشە خۆ لە رۆژگاری ئەمرۆدا ژنان هاوشانی پیاو کاردەکەن و پێداویستی خێزانەکانیان دابین دەکەن.

– زۆرێک لە پیاوەکان ژن بە بێ ئەقڵ دادەنێن ، لەکاتێکدا ژنەکانن بەخێوکردنی منداڵیان گرتۆتە ئەستۆ ، باشە گەر ژن بێ ئەقڵ بێت پیاوەکان لە چ ئاستێکدان ؟کە بێ ئەقڵێک پەروەردەی کردون و پێیگەیاندون!

– پشتگیری ناکرێن: گەر کەسێک پشتگیری ژنێک بکات لەبەرامبەردا 10 کەس دژایەتی دەکات ، ئەوەتا لە وڵاتانیش ژن سەربازی جەنگە، وەزیری بەرگریە،دواجار سەرۆکی وڵاتە.

– شەرەف: لە کۆمەڵگەی ئێمەدا ژنەکان دەکوژرێن بۆ زیندوو هێشتنەوەی داب و نەریتەکان ، رۆژانە ژنان لەسەر شەرەف دەکوژرێن بەڵام رۆژێک نەمان بیست پیاوێک لەسەر ئەوەی دەسترێژی کردۆتە سەر ژنێک سزا بدرێت.

بەختیار عەلی دەڵێت :”شەرەف لە کۆمەڵگای ئێمەدا تەنها جەستەی ژنە ، بەرتیل و درۆ و دزی و فێڵ و گەندەڵی و خیانەتی پیاو پەیوەندی بەشەرەفەوە نییە “.

لەکۆتاییدا دەنوسم من وەکو مێیەک، ژن پەرست نیم و دژایەتی پیاو ناکەم.

من دژى ئەو کەسانەم کە پیاو زاڵ دەکەن بەسەر ژندا ، پیاو ژن دوو دونیای جیاوازن و دەبێت یەکسان بن لە مافەکانیاندا ،گەر رێزی یەک بگرن و لەگەڵ یەکدا کاربکەن سەرکەوتوو دەبن لەوانەیە ئێمە هندستان بە وڵاتێکی دوواکەوتوو لە قەڵەم بدەین بەڵام لە گوندی “بیبلانتری ” ویلایەتی راجستان گەر کچیان ببێت لەبەرامبەردا 111دار دەنێژن  وەک سوپاسێک بۆ ئەو نیعمەتە.

ژن دایکتە …ژن خوشکتە …ژن هاوسەرتە ….ژن کچتە… ڕێز لە بوونی بگرە.

Loading Facebook Comments ...

اترك تعليقًا

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *