هانا عبدالقادر

کێبڕكێی نێوان کۆمپانیاکانی دروستکردنی مۆبایل، پاڵێکی بەهێزی بە پێشکەوتنەکانی تەکنۆلۆژیای مۆبایلەوە ناوە بە جۆرێک چەند مانگ جارێک یەکێکیان پێش یەکێکی دیکە دەکەوێت، ئەوەی تا مانگی 2ـی 2018 بە باشترین مۆبایل دادەنرێت ئەمانەن:

 iPhone 7 و iPhone 7 Plus

ئەم دوو مۆبایلە ماوەی زیاتر لە ساڵێکە کەوتوونەتە بازاڕەوە و نرخەکانیان لە 550 تا 700 دۆلاردایە ، مۆبایلەکانی ئاپل ئەپلیکەیشنی باشتر و ئەزموونی خاوەندارێتی زۆر باشترە  لە چاو بەکارهێنەرانی ئامێرەکانی ئاندرۆید، خزمەتگوزارییەکانی ئایفۆن باشترن و ئەپدەیتەکانیان ڕاستەوخۆ بەردەستی بەکارهێنەران دەبن،  ئەم دوو ئامێرە دژە ئاون، کامێراکانیان زۆر باشن و لە ناو ڕووناکییەکی کەمیشدا جوان وێنە دەگرن، و پرۆسەسەری بەهێزیان هەیە، کامێرا دوو لێنزەکەی ئایفۆن 7 پلەس بەهێزترین خاسییەتە، کە وێنەی نایابی پێ دەگیرێت و کامیرای دووەمیش دەتوانێت زوومی دووجاری ڕاستەقینە دەکات.

 Razer Phone

ئەم مۆبایلە زیاتر بە هی یاریکردن ناسراوە، لەبەر ئەو پەخشە بەهێزەی هەیەتی، شاشەی ئەم ئامێرە دەتوانێت لە هەر چرکەیەکدا 120 جار خۆی نوێ بکاتەوە، لە کاتێکدا ئامێری دیکە 60 جارە لە چرکەیەکدا، هەرچییەک لەسەر ئەم ئامێرە بەکاربهێنی زۆر بە نەرمی و خێرایی رادەپەرێت، قسەکەر و سپیکەرەکانیان زۆر بەهێزن، دیزاینی ئەم ئامێرە زۆر جوانە لەچاو ئامێرەکانی دیکەی ئاندرۆید، نرخیان لە سەرووی 700 دۆلارەوەیە.

  HUAWEI Mate 10 Pro

ئەم ئامێرە چینییە پێشکەوتووە دیزاینێکی جوانی هەیە، دژە ئاوە، پاترییەکی گەورەی 4000، سیستەمی کامێرای دوو لێنزی هەیە،  ئامێرەکە زۆر خێرایە لە خۆگونجاندن لەگەڵ بەکارهێنانی لەلایەن خاوەنەکەیەوە، نرخی لەسەرووی 800 دۆلارەوەیە.

   Samsung Galaxy Note 8

 

بە دیزاینێکی جوان، لێواری باریکی شاشەکان، پیشاندانێکی دەوڵەمەند، ئەدایەکی خێرا، سیستەمی کامێرایی دوو لێنزی، وچەند خاسيەتێکی دیکە، سامسۆنگ نۆت 8 باشترین و پێشکەتووترینی ناو ئامێرەکانی سامسۆنگە،  نرخی لە سەرووی 900 دۆلارەیە.

  OnePlus 5T

 

ئەم ئامێرە تەلەفۆنێکی زۆرچاکە بەو نرخەی دەفرۆشرێت،  کە لە سەرووی 500 دۆلارەوەیە،     زۆرترین مێمۆری هەیە و زۆر خێرایە لە كاركردن، ئەمە جگە لەوەی کامێراکەی دەتوانێت لە شێوەی پۆرترێت وێنە بگرێت هەروەکو ئایفۆن ئێکس و گوگل پێکسل 2.

  Google Pixel 2

جوانترین مۆبایلی ئاندرۆید نییە، بەڵام تازەترین سیستەمی بەکارهێنانی ئاندرۆیدی هەیە،دەتوانیت نوێترین ئەپدەیتەکان هەر کە بڵاوبوونەوە دابەزێنیت،  کامێراکەی زۆر نایابە، ئەداکەی خێرایە و پاترییەکەشی زۆر تەمەن درێژە، ئەمە جگە لەوەی دژە ئاوە.

 Google Pixel 2 XL

‌هەمان ئەو خاسییەت و پێشکەوتنانەى پیکسل دووی تێدایە،  بەڵام گەورەترە کە شاشەیەکی گەورەتر و دیزاینێکی گەنجانەتری هەیە، نرخی لە سەرووی 850 دۆلارەیە.

  Apple iPhone 8

ئایفۆن 8 کەیسێکی گلاسی و میتالی بەهێزتری هەیە،  لەگەڵ کامێرای زۆر شاز و ئەدایەکی تا بڵێی خێرا، هەروەها دەتوانێت بەبێ وایەر و بە خێرایی بارگاوی بکەیتەوە، سیستەمی کارپێکردنی iOS نوێترینە،  نرخی لە سەرووی 700 دۆلارەوەیە.

  Apple iPhone 8 Plus

هەموو لایەنە باش و پێشکەوتووەکانی ئایفۆن 8ـی تێدایە، بەڵام بە گەورەیی، شاشەکەی باشترە و سیستەمی کامێراکەی دوو لێنزە کە خاسییەتی تێلە فۆتۆی تێدایە، نرخی لە سەرووی 800 دۆلارەیە.

Apple iPhone x

لە ئێستادا، ئایفۆن ئێکس باشترین ئامێری جیهانی مۆبایلە، کە نوێترین سیستەمی بەکارهێنانی ئەپل بەکاردەهێنێت، شاشەکەی( OLED)یە کە زۆربەی رووبەڕی پێشەوەی دەگرێت و دەتوانێت بەبێ وایەر و بەخێراییش بارگاوی بکرێتەو،  نرخی زیاتر لە هەزار دۆلارە.

سەرچاوە:  Business Insider

Loading Facebook Comments ...

اترك تعليقًا

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *